لە سلێمانی، کچێک لە نهۆمی 12 ی یەکەیەکی نیشتەجێبوون کەوتەخوارەوە
  2022-09-25       761       

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، کچێک لە نهۆمی 12 ی یەکەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری سلێمانی کەوتە خوارەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.

ئاوێنە: سامان نادر، لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی 122،  ڕاگەیاند، ” بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە دەورووبەری کاتژمێر 1:30 بۆ 2:30  کچێک گەیەندرایە لای ئێمە کە نهۆمی 12ی یەکەی نیشتەجێبوونەکانی پاک سیتی کەوتووەتە خوارەوە”.

وتیشی، ” کچەکە لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی لەدەستدابوو، بۆیە ڕاستەوخۆ ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانیمان کردوە”.

باسی لەوەشکرد، ” کچەکە تەمەنی 35 ساڵ دەبوو، بەڵام هیچ زانیارییەکی دیکەمان لا نییە، ناشزانین ئەوەی بەسەری هاتووە تەنها ڕووداوێکی ئاسایی بووە یان خۆکوژی بووە”.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×