تەندروستی گەرمیان هەڕەشەی وەستاندنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان دەکات
  2022-09-25       330       


بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان هۆشداری دەدات لە ئەگەری خەرجنەکردنی چەکی بانکی بۆیان، خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان لە سنوورەکەیان دەوەستێنن.

ئاوێنه‌: سیروان محه‌مه‌د به‌ڕێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ” به‌ بڕی یەک ملیار و 858 ملیۆن و 74 هه‌زار و 900 دینار، چه‌كى خه‌رج نه‌كراومان هه‌یه‌، كه‌ له‌ بوارى ده‌رمان و پێداویستی پزیشكى و تاقیگه‌یی و كرێی كۆمپانیاكان و سوته‌مه‌نى و خه‌رجی رۆژانه‌ و  چەند خەرجییەکی دیکە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “به‌شێك له‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان په‌كیان كه‌وتوه‌ و چیتر ناتوانین به‌رده‌وامیان پێبده‌ین، به‌شێكى دیکەشیان ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بێت ئه‌وا ئه‌وانیش ده‌وه‌ستن و راده‌گیرێن”.

وتیشی، “له‌ رووى دابینكردنى گوژمه‌ى دارایی كێشه‌مان نییه‌ و هه‌موو رێكکاره‌ فه‌رمیه‌كان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كانى ته‌ندروستى و دارایی و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه‌ به‌ڕێكراون، به‌ڵام كێشه‌كه‌ له‌ نه‌بوونى نه‌ختینه‌یه‌ له‌ بانك كه‌ هه‌ر جارێك ده‌چین بۆ خه‌رجكردنى چه‌كی شایسته‌ داراییه‌كان پاره‌ى پێویست له‌ بانك دا به‌رده‌ست نییه‌.”

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×