به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى رۆژهه‌ڵاتى سلێمانى ئاگادارى سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانى خوێندن ده‌كات له‌كاتى نه‌خوێندنى وانه‌ى پێنجه‌م وشه‌شه‌م و ناردنه‌وه‌ى خوێندكاران بۆماڵه‌وه، خوێندكار توشى هه‌ر روداوێك بێت ئیدارى خوێندنگه به‌رپرسیاره.
ئاوێنه: به‌پێى نوسراوه‌كه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رێتى په‌روه‌رده‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى سلێمانى كه ئه‌مرۆ تریفه محمد به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده واژۆى كردوه تێیدا هاتوه، ئاگادارى سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانى خوێندن ده‌كه‌ن پابه‌ندبن به پرۆگرامى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده به‌تایبه‌ت وانه‌كانى پێنجه‌م و شه‌شه‌مى كۆتایی ده‌وام.
له‌نوسراوه‌كه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى رۆژهه‌ڵات هۆشدارى دراوه‌ته خوێندنگه‌كان، ناردنه‌وه‌ى خوێندكار‌و قوتابیان پێش واده‌ى خۆى به‌رپرسیاریه‌تیه‌كى گه‌وره‌یه‌و له‌كاتى ڕوداوى نه‌خوازراودا كارگێڕى و قوتابخانه به‌رپرسى یه‌كه‌من.
نوسراوه‌كه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى سلێمانى له‌كاتێكدایه كه به‌شێك له‌خوێندنگه‌كان ئه‌و ڕۆژانه‌ى ده‌وامیان نیوه‌روانه له‌جیاتنى شه‌ش وانه‌ى ته‌واو چواروانه‌و پێنج وانه ده‌خوێنن و خوێندكاران ده‌نێرنه‌وه ماڵه‌وه.