ئەمڕۆ یەکشەممە فەرمانی دەستگیرکردن لەلایەن دەستەی نەزاهەی فیدرالیی بۆ سەعد کومبشی سەرۆکی دیوانیی وەقفی سوننە و هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە کارمەندانی دیکە دەرکرا.
ئاوێنه: دەستەی نەزاهە روونی کردۆتەوە، کە بڕیارەکە لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی دووەمی کەرخەوە، بەهۆی سەرپێچی کردن لە کڕینی ئۆتێل رەمادا لە هەرێمی کوردستان دەرچووە.
شایەنی باسە دوو تۆمەتبار دەست بەسەر موڵک و ماڵی گواستراوە و نەگواستراوەشیاندا دەگیرێت و رێگای سەفەریشیان لێ قەدەغە دەکرێت.