وادەی دابەشکردنی موچەی مانگی نۆ راگەیەندرا
  2022-09-25       813       

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان  راگەیاند، رۆژی ٢ی مانگی تشرینی یەکەم، دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی ئەلیلول دەکرێت.

ئاوێنە: بەگوێرەی سەرچاوەیەک لە  وەزارەتی دارایی، رۆژی یەکشەممە ٢ی مانگی ١٠ یەکەم وەزارەت، تەندروستی موچە وەردەگرێت

لیستی مانگی ئەیلول بەهەمان شێوەی مانگەکانی پێشوو دەبێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بڕیار بوو هەموو ٢٥ی مانگێک حکومەتی هەرێم موچە دابەش بکات، بەڵام حکومەت پابەندی بەڵێنەکەی نەبووە لە دابەشکردنی موچە لەو وادەیەدا و دابەشکردنی موچە مانگانە دواکەوتن بە خۆیەوە دەبینێت.

بەهۆکاری چارەسەرنەکردنی کێشەی دابەشکردنی موچە، مانگانە دابەشکردنی موچە بەگشتی و موچەی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی بە تایبەتی کێشەی تێدەکەوێت و چەند رۆژێک لەوادەی دیاری کراوی خۆی دوادەکەوێت، ئەمەش بووەتە هۆی نیگەرانی لای هاوڵاتییان و خانەنشینانی سنوری پارێزگای سلێمانی.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×