وەزیری دارایی: وەزارەتەكەمان پاڵپشتییه‌كی گەورەی یەکخستنی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگەیە
  2022-09-25       352       

وەزیری دارایی هەرێم، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ وەزیری پێشمەرگەو بەرپرسانی دیكەی حكومەت لەبارەی چارەسەرکردنی بەربەستەکانی بەردەم یەکخستنی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە، رایگەیاند، وەزارەتەكەمان پاڵپشتییه‌كی گەورەی یەکخستنی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگەیە.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوی، لە دیوانی وەزارەت لەگەڵ هەر یەک لە شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە و د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و د.عەبدولحەکیم خەسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەداواداچون کۆبۆوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە، لە کۆبونەوەکەدا پرسی چارەسەرکردنی بەربەستەکانی بەردەم یەکخستنی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە تاوتوێکرا.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، لەو کۆبونەوەیەدا كە هەریەکە لە سەربەست لەزگین، بریکاری وەزیری پێشمەرگەو لیوا روکن بەختیار محەمەد، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ئامادەی بون، کێشەی کەمی پێشینەی مانگانەو گواستنەوەی هەژماری ئەم هێزانە لە هێزەکانی یەکەی 70 و 80 وە بۆ سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە باسکراو جه‌خت لە تەرخانکردنی بودجەی پێویست بۆ لیوا ڕێکخراوەکانی ناو وەزارەتی پێشمەرگە کرد.

بەپێی راگەیەندراوەكە، لە كۆبونەوەكەدا وەزیری دارایی و ئابوری بەڵێنی ئەوەی دا کە وەزارەتی دارایی و ئابوری پاڵپشتییه‌كی گەورەی یەکخستنی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگەیە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە"ئامادەبوان کۆدەنگی ئەوەیان پیشاندا کە بەهەمو لایەکەوە کار لەسەر یەکخستنی ئەو لیوایانە دەکەن و سەرجەم بەربەستەکان وه‌لا دەنێن."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×