شاخەوانێكی كورد، لە كاتی شاخەوانیدا گیانی لەدەستدا
  2022-09-30       593       

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، مامۆستا جەبار، شاخەوانی كورد، لە كاتی شاخەوانیدا لە گەلی "ئاغا ژن"، بە جەڵتەی دڵ گیانی لەدەستدا.

ئاوێنە: رزگار كۆچەر، رۆژنامەنوس و ئەندامی گروپی شاخەوانی شەمامك، ئەمڕۆ لە فەیسبوكی خۆی نوسیویەتی“مامۆستا جەباری هاوڕێمان ئەندامی دەستەی كارگێری گروپی شاخەوانی شەمامك، ئەمڕۆ بەیانی بە هێزو گروتینی سەردەمی شاخ و پێشمەرگایەتی، پاش ئەوەی نوێژی بە كۆمەڵمان لەمزگەوتی قەلاسنجی سەرو كرد وەك جاران بە قسە خۆشەكانی هەمومانی بەسەر كردەوە بەبێ ئەوەی كێشەیەك یا نەخۆشییەك یا گرفتێكی هەبێت."

ئەو رۆژنامەنوسە ئاماژەی بەوەشداوەكە "ئەم جارەش وەک جاران مامۆستا جەبار پێشڕەوی گروپی گرت و بەرەو گەلی ئاغا ژنێ، پاش ماوەکی زۆر رۆیشتن و پشودان و وێنەگرتن لە قۆناغی پێش گەیشتن لەپڕ کەوت، پاش هەوڵی زۆرو فریاکەوتنی خێراو هەناسەدان هەمو هەوڵێکمان بێ فایدە بو."

ئەوەشی خستۆتەڕو"پاش هەوڵێکی زۆر دواجار لە شاخ بەپشت هێنامانە خوار، ئیتر پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە دەرکەوت هەر لەوێ بە جەڵتەی دڵ گیانی پاکی سپاردوە."

بەپێی قسەی رزگار كۆچەر، مامۆستا جەبار، شاخەوانێكی بەئەزمون بوەو شەش ساڵ بوە هەفتانە چۆتە شاخ و شاخەوانی كردوە.

دو وێنەی مامۆستا جەبار و گروپەكەی كە ئەمڕۆ بەر لە گیانلەدەستدانی گیراون:

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×