سەرپەرشتیاری لیژنەی کامێراکانی هاتوچۆ لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕەتیکردەوە تاوەکو ئێستا کامێرا نوێیەکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی خرابنەکار و ڕایگەیاند، ئەو دەنگۆیانە دوورن لە ڕاستییەوە.
عەمید سەعدوڵا عەزیز، سەرپەرشتیاری لیژنەی کامێراکانی هاتوچۆ لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگهیاند "تاوەکو ئێستا کامێرا نوێیەکانی هاتوچۆ ئەوەی پێی دەوترێت (خاڵ بۆ خاڵ) نەخراونەتەکار و هیچ وادەیەکیش دیارینەکراوە بۆ خستنەکاریان."
وتیشی، "ئەوەی باس دەکرێت پڕوپاگەندەیە و هیچ ڕاستییەکی تێدانییە."
بەشێکی زۆر لە هاووڵاتیان نیگەرانن لە دانانی ئەو کامێرایانە کە بە سیستمی (خاڵ بۆ خاڵ) سزاکە دیاری دەکات و پێیان وایە، هیچ شۆفێرێک ناتوانێت لەو سزایە دەربازی بێت.