نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان داوا له‌فه‌ره‌نسییه‌كان ده‌كات له‌هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان‌و عێراق به‌رده‌وامبن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان‌و جه‌ختی له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه كه به‌بێ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، سه‌قامگیریی سیاسی له‌عێراق نایه‌ته ئاراوه.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ كریستیان كامبۆن، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌و به‌رگری و هێزه چه‌كداره‌كان له‌ئه‌نجومه‌نی پیران (سێنات)ی فه‌ره‌نساو شاندێكی یاوه‌ری كۆبوه‌وه.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی كۆبونه‌وه‌كه، نێچیرڤان بارزانی داوای له‌شانده‌كه كردووه له‌هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌رده‌وامبن، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه به‌بێ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، سه‌قامگیریی سیاسی له عێراق نایه‌ته ئاراوه و به كلیلی ئارامی و سه‌قامگیریی عێراق له قه‌ڵه‌مدا.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌و به‌رگری و هێزه چه‌كداره‌كان له ئه‌نجومه‌نی پیرانی فه‌ره‌نسا وێڕای دوپاتكردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی پشتگیری وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان، ئاماده‌یی فه‌ره‌نسای بۆ یارمه‌تیدانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كانیان و گێڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری نیشاندا.