هەپەگە رایگەیاند، ئەو ئۆتۆمبێلەی دوێنێ سێشەممە، لە ناوچەی شارباژێری سلێمانی هێرشیكرایە سەر هیچ پەیوەندی بە ئێمە نییەو لەو شوێنە هێزی ئێمەی لێ نییە.
ئاوێنە: ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل(هەپەگە)، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"له هه‌ندێك ده‌زگای راگه‌یاندنی باشوری كوردستان بڵاوكرایه‌وه، كه له ٤ی تشرینی یه‌كه‌مدا له ناوچه‌ی شارباژێڕی سلێمانی ده‌وڵه‌تی تورك هێرشێكی ئاسمانی ئه‌نجامداوه‌و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كرا كه له ئۆتۆمبێلێكدا كه هێرشی كراوه‌ته سه‌ر ٢ ئەندامی په‌كه‌كه هەبون."
وتوشیەتی"له‌و شوێنه‌ی هێرشه‌كه‌ی تێدا ئه‌نجامدراوه هێزه‌كانی ئێمه‌ی لێ نییه‌و ده‌بێت بزانرێت كه ئه‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ئێمه‌وه نییه."
ئەوەش لەکاتێکدا دوانیوەڕۆی دوێنێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی لە گوندی شێخەڵمارێن-ی ناوچەی شارباژێڕ لە پارێزگای سلێمانی بۆردومان کرد.