لە كەلار تۆمەتبارێک لەسەر هەڕەشەو بڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی کەسێک دەستگیرکرا
  2022-10-05       474       

ئاسایشی گەرمیان راگەیاند، تۆمەتبارێكیان لەسەر هەڕەشەو بڵاوكردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی كەسێك لەناو كەلار دەستگیركردوە، كە داوای بڕی حەوت هەزارو 500 دۆلاری لێ كردبو لەبەرامبەر بڵاو نەكردنەوەی وێنەو ڤیدیۆكانیدا.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"دوێنێ ۲۰۲۲/۱۰/٤ هاوڵاتیەک سکاڵای هێنایە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان کە کەسێک هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدۆیی لێ دەکات و هەرروەها داوای بڕی ٧٥٠٠ دۆلاری لێ کردوە لەبەرانبەر بڵاو نەکردنەوەی ئەو وێنەو ڤیدیۆیانە."

ئەوەشی خستۆتەڕو"هێزەکانمان توانیان لەکەمترین کاتدا، تۆمەتبارەكە بەناوی (ە. م. ع.) لەناو شاری کەلارو لە کاتی وەرگرتنی ئەو بڕە پارەیەی کە داوای کردبو دەستگیربکەن و لە لێکۆڵینەوەی سەرەتاییدا تومەتبار دانی بە تاوانەکەیدا ناوە."

ئاماژەی بەوەشداوە كە "ئێستا تۆمەتبارەکە لەسەر بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش بەپێی مادەی ٢ لە یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندەی ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×