وێنە..لە هەولێر بۆمبێكی چێنراو بە ئۆتۆمبێلێكدا تەقیەوەو شۆفێرەكەی گیانی لەدەستدا
  2022-10-07       895       

دژە تیرۆری كوردستان رایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، لە گەڕەكی سەربەستی لە شاری هەولێر، بۆمبێكی چێنراو بە ئۆتۆمبێلێكدا تەقیەوەو شۆفێرەكەی گیانی لەدەستداو چوار سەرنشینی ئۆتۆمبێلەكەش برینداربون.

ئاوێنە: دژە تیرۆری كوردستان لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی"كەمێک بەر لە ئێستا لە گەڕەکی سەربەستی لە شاری هەولێر، بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکدا تەقییەوەو بەهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە گیانی لە دەست داو چوار سەرنشینی ئۆتۆمبێلەكەش برینداربون."

بەپێی راگەیەندراوەكەی دژە تیرۆر ئەو چوار كەسەی برینداربون،  دوانیان ئافرەت و دوانیام منداڵن کە سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە بون.

بەگوێرەی زانیارییەكان ئەو كەسەی لە تەقینەی ئۆتۆمبێلەكەی هەولێر گیانی لەدەستدا، ناوی "هاوكار عەبدوڵا رەسوڵ" بوە كە بە "ئەبو عەلی جاف" ناسراوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان هاوكار، عەقید بوە لە دژە تیرۆری یەكێتی و كەسێكی نزیك بوە لە لاهوری شێخ جەنگی.

 

 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×