موقتەدا سەدر سەرۆکى رەوتى سەدر نامەیەکى ئاڕاستەى ئیسماعیل قائانى فەرماندەى فەیلەقى قودسی سوپاى پاسدارانى ئێران کرد بەهۆى هێرشەکانى ئێران بۆ سەر هەولێر.
ئاوێنه: سەدر لە نامەکەیدا بۆ قائانى ناردوه داواى لە ئێران کردووە نەبێتە هۆکارى بۆردومانکردنى هیچ ناوچەیەکى عێراق.
هەروەها جەختدەکاتەوە لەسەر پێویستى زاڵکردنى زمانی دیالۆگ لەگەڵ حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ ئەوەی هەردوو وڵات لە بەرامبەر دوژمنان بوەستنەوە، "ئێمەش ئامادەکاری تەواومان هەیە بۆ هاوکاریکردن لەم ڕووەوە بۆ داخستنی هەموو ئەو ناوچانەی کە خاکی ئێران دەکەنە ئامانج".
ئاماژهی بهوهشكردووە عێراق پابهندە بەوەى كه خاك و ئاسمانهكهی نهبێته شوێنى دهستدرێژیی بۆ سهر ئێران .