ده‌زگاى زانیارى یه‌كێتى ڕاگه‌یه‌ندراوێكى له‌باره‌ى ڕوداوه‌كه‌ى هه‌ولێر بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، داواى به‌سزاگه‌یاندنى ئه‌وكه‌سانه‌ده‌كه‌ن كه ئه‌فسه‌رێكی ده‌زگاى دژه‌تیرۆریان به ئامانج گرتوه.
ئاوێنه: له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه به‌ناوى ئاژانسى پاراستن و زانیارى/ زانیارى بڵاوكراوه‌ته‌وه تێیدا هاتوه، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٧ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لەرووداوێکی نەخوازراودا لەشاری ھەولێر ، ئۆتۆمبێلەکەی بەڕێز عەقید ھاوکار عەبدوڵا ناسراوبە ( ھاوکار جاف )کرایە ئامانج و بەداخەوە شەھیدکرا .
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، شەھید ھاوکار كە پێشتر لەئەرک و فەرمانی رەسمیدابوو رۆڵی بەرچاوی ھەبووە لەھێزەکانی دژەتیرۆر و بواری ئەمنیدا و خزمەتی ئارامی و ئاسایشی ھەرێمی کردووە .
له‌كۆتاى ڕأگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، داوا دەکەین لەھێزە ئەمنییەکانی ھەرێم لەلێکۆڵێینەوەکانیاندا وردبن و ڕاستی رووداوەکە و تۆمەتباران بۆ ڕای گشتی ئاشکرابکەن و رووبەڕووی دەسەڵاتی دادوەریان بکەنەوە و سزای یاساییان بەسەردابسەپێنن .
پاشنيوه‌رۆى ئه‌مرۆ هه‌واڵى ته‌قینه‌وه‌ى ئۆتۆمبێلێك له شارى هه‌ولێر بڵاوكرایه‌وه‌و دواتر ده‌ركه‌وت ئه‌فسه‌رێكى ده‌زگاى دژه‌تیرۆری یه‌كێتى به ئامانج گیراوه.