نرخی گەشتە ئاسمانییەکانی ناوخۆی عێراق کەمکرایەوە
  2022-10-07       625       


هێڵی ئاسمانی عێراق نرخی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان بەغداد و سلێمانی کەمکردەوە

ئاوێنه‌: هێڵی ئاسمانی عێراقی ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردەوە، “نرخی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان بەغداد و سلێمانی لە 215 دۆلارەوە بۆ 151 دۆلار  و نرخی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان بەغداد و هەولێر لە 215 دۆلارەوە بۆ 158 دۆلار کەمکراوەتەوە”.

ئاشکراشیکردووە، “نرخی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان بەغداد و بەسرە لە 192 دۆلارەوە بۆ 149 دۆلار کەمکراوەتەوە”.

پێشتر لەسەر داوای وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق هێڵی ئاسمانی عێراق بەڵێنی دابەزاندنی نرخی گەشتە ناوخۆییەکانی دابوو.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×