لە قەزای کفری ئۆتۆمبێلێک لە منداڵێکی داوە و بەوهۆیەشەوە منداڵەکە گیانیلەدەستداوە، دواتریش شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە هەڵاتووە.
ئاوێنه: بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند:" ئەمشەو هەینی، لەناو قەزای کفری ئۆتۆمبێلێکی نەناسراو لە منداڵێکی دا و دوای رووداوەکەش شۆفێرەکە هەڵاتووە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" بەهۆی رووداوەکەوە منداڵەکە گیانیلەدەستداوە و دوابەدوای رووداوەکەش تیمەکانی هاتووچۆ گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەکانیان لەوبارەیەوە دەستپێکردووە".