هۆشداریی لە وەستانی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی عێراق دەدرێت
  2022-10-07       506       


جەمال ئەسەدی، شارەزای یاسایی ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ کۆتاییهاتنی ساڵی 2022 ئەگەر پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق پەسەند نەکرێت، حکومەت ناتوانێت موچەی فەرمانبەران بدات.

ئاوێنه‌: ئەسەدی لەمیانی لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "حکومەتی کاربەڕێکەری ئێستای عێراق لەساڵی 2023 دا ناتوانێت موچەی فەرمانبەران بدات، چونکە نە یاسای بودجە بوونی دەبێت نە ئەو دەسەڵاتەشی پێدراوە".

دەشڵێت "ژیانی گشتی لەگەڵ کۆتاییهاتنی ئەمساڵ ئەویش کۆتاییدێت، ئەگەر بە زوویی حکومەتێک بە تەواوی دەسەڵاتە دەستووریی و یاساییەکانەوە پێکنەهێندرێت".

ئەسەدی جەخت لەوەشدەکاتەوە، هەر بەرپرسێک ساڵی داهاتوو ڕەزامەندی لەسەر دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران بدات، ئەوا خۆی ڕوبەڕوی لێپرسینەوە و گرفتی یاسایی دەکاتەوە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×