هەرێم كەمال ئاغا: گفتوگۆكان چڕدەكرێنەوە بۆ یەكلاكردنەوەی پرۆسی سەرۆككۆمار
  2022-10-08       619       

هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئه‌م هه‌فته‌یه‌ گفتوگۆكان چڕده‌كرێنه‌وه‌ بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پرسی سه‌رۆك كۆمار و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق. 

ئاوێنە: هه‌رێم كه‌مال ئاغا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ پەرلەمانی عێراق بە میدیای پارتی راگەیاند، له‌سه‌ر داوای 120 په‌رله‌مانتاری عێراق له‌ سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان، سبه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌باره‌ی بۆردومانه‌كانی ئێران و توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، كۆده‌بێته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ پرسی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق، هه‌رێم كه‌مال ئاغا رونیكرده‌وه‌، تاوه‌كو ئێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار دیارینه‌كراوه‌.

هه‌ره‌وه‌ها زیاتر وتی، ئه‌م هه‌فته‌یه‌ كۆتایی گفتوگۆكان ده‌بێت له‌نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت و دیاریكردنی كاندیدی سه‌رۆكایه‌تییه‌كان.

سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تاوه‌كو ئێستا هیچ رێككه‌وتنێك له‌ نێوان پارتی و یه‌كێتی سه‌باره‌ت به‌ پرسی پۆستی سه‌رۆك كۆمار نه‌كراوه‌، به‌ڵام له‌م هه‌فته‌یه‌دا گفتوگۆكان چڕده‌كرێنه‌وه‌ بۆ رێككه‌وتن له‌ نێوان لایه‌نه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پرسی سه‌رۆك كۆمار.

هه‌رێم كه‌مال ئاغا جه‌ختی له‌وه‌كردوه‌، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان هه‌یه‌ و ئێستا پارتی و یه‌كێتی پێكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سوننه‌ و شیعه‌كان له‌ هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت، لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش له‌نێوانیاندا هه‌یه‌ و هیوادارن هه‌مو ئه‌و خاڵانه‌ی له‌سه‌ری رێككه‌وتون وه‌ك خۆی جێبه‌جێبكرێت. 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×