پەیامی نوێی ئەژی ئەمین لەبارەی كوژرانی هاوكار جاف
  2022-10-08       1734       

ئەژی ئەمین، سەرۆكی پێشوی دەزگای پاراستن و زانیاری/زانیاری، لە بارەی كوژرانی عەقید هاوكار جاف رایگەیاند"ئەو بارودۆخەی بەهۆی چەند هەرزەیەكی مافیائاساوە بەتایبەت لە ناوچەیەكی هەرێم هاتۆتە ئاراوە...بوەتە مەترسی بۆ سەر ئەزمون و ئاسایشی هەرێمی كوردستان."

ئاوێنە: ئەژی ئەمین، ئەمڕۆ شەممە، لە پەیامێكدا بەبۆنەی یادی لە دایكبونی پێغەمبەری ئیسلام وتویەتی"يادى لەدایکبونى سەروەرى مرۆڤایەتى پێغەمبەر محمد (دروودى خواى لەسەر بێت) پیرۆز بێت، وەکو چۆن لەدایکبونى ئەو پەیامبەرە کۆتایى هاتنى کۆیلایەتى بو، هیوادارین ئەمساڵ دواساڵى کۆیلەو بەکرێگیراوەکانى بێگانە بێت."

ئەوەشی خستۆتەڕو"ئەوەى دوێنێ رویدا، لە پەلاماردانى ژن و منداڵ و سەربازە ونەکانى ڕوبەڕوبونەوەى تیرۆر و پاراستنى ئەمنیەتى هەرێمى کوردستان دەیسەلمێنێت کە بەکرێگیراو و جاشەكان داماڵراون لەهەمو پابەندبونێکى ئەخلاقیى و ئینسانی."

ئەژی ئەمین وتوشیەتی"ئەو بارودۆخەی کە بەهۆی چەند هەرزەیەکی مافیائاساوە بەتایبەت لە ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان هاتۆتە ئاراوەو کاریگەری خراپی لەسەر کۆی بارودۆخی ناوچەکە داناوەو بوەتە مەترسی بۆ سەر ئەزمون و ئاسایشی هەرێمی کوردستان، چیتر مایەی قبوڵکردن نییەو دەبێت بۆ ڕاگرتنی هەمومان ئەرک و بەرپرسیارێتی سەرشانمان قبوڵ بکەین."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×