کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەكێتی دواخرا
  2022-10-08       506       

ئەمڕۆ شەممە، كۆبونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەڕێوەناچێت و بۆ چەند رۆژی داهاتو دواخراوە.

ئاوێنە: ماڵپەڕی رەسمی یەكێتی بڵاویكردۆتەوە، کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە بڕیاربو ئەمڕۆ شەممە، 8-10-2022 بەڕێوەبچێت دواخرا بۆ چەند رۆژی داهاتو.

ماڵپەڕی رەسمی یەكێتی ئاماژەی بە هیچ هۆكارێك بۆ دواخستنی كۆبونەوەكە نەداوە.

مستەفا چاڵاوی، جێگری سكرتێری ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی پێشتر بە ماڵپەڕی رەسمی یەكێتی راگەیاندبو"كۆبونەوەكە لەگەڵ پەرلەمان و حكومەتە، كە نوێنەرانی یەكێتیین لە و دو دامەزراوەیەو تێیدا باس لە كێشەو گرفتەكان و كێشەی خەڵك و خزمەتگوزاریی و ئەو لایەنانە دەكرێت كە بۆ خەڵك پێویستن و گرنگن."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×