دوای ناكۆكییهكانی ناو بزوتنهوهی ئیسلامیو دیاریکردنی کامیل حاجی عەلی وەک ڕابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی، ئەمڕۆ مەڵبەندی هەولێری بزوتنەوەی ئیسلامی پشتیوانی خۆیان بۆ کامیل حاجی عەلی دەربڕی.
ئاوێنه: میدیای نزیك لهکامیل حاجی عەلی بڵاویكردۆتهوه، "پاش ئەوەی مەڵبەندی ڕانیەی بزوتنەوەی ئیسلامی پشتیوانی خۆیان بۆ مامۆستا کامیل حاجی عەلی وەک ڕابەری شەرعی بزوتنەوە دەربڕی، ئەمڕۆش مەڵبەندی هەولێری بزووتنەوەی ئیسلامی هاوشێوەی مەڵبەندی ڕانیە پشتیوانی خۆیان بۆ مامۆستا کامیل حاجی عەلی دەربڕی."
ئاماژه بۆ ئهوهش كراوه، بڕیارە کەمێکی تر لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بەفەرمی پشتیوانی خۆیان بۆ کامیل حاجی عەلی وەک ڕابەری شەرعی بزوتنەوەی ئیسلامی دەرببڕن.