شایان عەسکەری، پەرلەمانتاری گۆڕان دەستی لە ئەندامێتی پەرلەمانی کوردستان کێشایەوە وەک ناڕەزایەتی دژی درێژکردنەوەی تەمەنی خوولی پێنجەمی پەرلەمان.
ئاوێنه: ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان پڕۆژەیاسای بەردەوامبوونی خولی پێنجەمی خستە دەنگدان و بە دەنگی 80 ئەندامی پارتی و یەکێتی و بەشێک لە گۆڕان و پێکهاتەکان پەسەند کرا.
شایان عەسکەری لە فەیسبوکی خۆی نوسیویەتی، "یاداشتی دەست لەکارکێشانەوەم لە ئەرکی پەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان/فراکسیۆنی گۆڕان نارد بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان، دواخستنی ھەڵبژاردن و درێژ کردنەوەی پەرلەمان بەدەر لەیاسا با نەبێت بە کولتور لە ھەرێمی کوردستان.