گۆڕان: فراکسیۆنەکەمان لە ٨ ئەندام پێکهاتووەو هەندێک پەرلەمانتار گوزارشت لە رای ئێمه‌ ناکات
  2022-10-09       747       

فراکسیۆنى گۆڕان داوا لە سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان دەکات کە فراکسیۆنەکەیان لە هەشت ئەندام پێکهاتووە و تەنیا مامەڵە لەگەڵ فراکسیۆنەکەیان بکرێت نەک پەرلەمانتاری دیکە.

ئاوێنه‌: فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان هەڵوێستى خۆی لەسەر ئەو پەرلەمانتارانە راگەیاند کە لەگەڵ فراکسیۆنەکەیان نەبوو لەسەر درێژکردنەوەى تەمەنى پەرلەمان و دەڵێت" فراکسیۆنەکەمان لە ٨ ئەندام پێکهاتووەو هەندێک پەرلەمانتار گوزارشت لە رای فراکسیۆنەکەمان ناکات".

بەڵێن ئیسماعیل پەرلەمانتاری گۆڕان لە دانیشتی ئەمڕۆی پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند،  ئێمە فڕاکسیۆنەکەمان تەنیا لە هەشت ئەندام پێکهاتووە، بۆیە ئەوانەی تر گوزارشت لەگۆڕان ناکەن.

دوای ئەوەى بزوتنەوەى گۆڕانە و فراکسیۆنەکەیان پشتگیری درێژکردنەوەى تەمەنى پەرلەمانی کرد، حەوت پەرلەمانتاری گۆڕان دژایەتى خۆیان بۆ درێژکردنەوەى تەمەنى پەرلەمان راگەیاند کە ئەوەش پێچەوانەى هەڵوێستى فراکسیۆنەکەیان بوو، جگە لەوەش ژمارەیەک پەرلەمانتاری فراکسیۆنى گۆڕان ماوەى دوو ساڵە کشانەوەی خۆیان لەو فراکسیۆنە راگەیاندوە

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×