به‌هۆی كێشه‌ی زه‌وی و زاره‌وه گه‌نجێك به‌ناوی ئه‌یوب حه‌مید، ته‌مه‌ن 26 ساڵ له گوندی مام خه‌لیفه‌ی سنووری قه‌زای ئاكرێ كوژرا.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 9ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، به‌هۆی كیشه‌یه‌كی زه‌وی و زاره‌وه، شه‌ڕه ته‌قه له‌نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ی گوندی مام خه‌لیفه‌ی سنووری ئاكرێ رووده‌دات، به‌وهۆیه‌وه گه‌نجێكی 26 ساڵان به‌ناوی ئه‌یوب حه‌مید ته‌مه‌ن 26 ساڵ گیان له‌ده‌ستده‌دات.
زانیارییە میدیاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، دوای رووداوەکە ته‌رمی كوژراوه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی دهۆك كراوه، هێزه ئه‌منییه‌كانیش لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه ده‌ستپێكردووه.
سەرباری بەردەوامی هەڵمەتەکانی هێزە ئەمنییەکان بۆ نەهێشتنی دیاردەی هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت، بەڵام رۆژانە رووداوی کوشتن لە هەرێمی کوردستاندا روودەدات و هێشتا نەتوانراوە کۆتایی بەو دیاردەیە بهێندرێت.