دۆخی پێدانی كارەبای نیشتمانی ئاسایی دەبێتەوە
  2022-10-09       387       


بەهۆی چاكسازی لە بۆری غاز كارەبای نیشتمانی كەمیكردو كاركردن لەو چاكسازیەدا تەواو دەبێت و دۆخی كارەبا ئاسایی دەبێتەوە.

ئاوێنه‌: ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی كارەبا بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی وتوە: لە سێیەم رۆژی پرۆسەی چاكسازیكردن لە بۆری هەناردەی غاز بۆ وێستگەكانی كارەبا، ئەمشەو كارەبا دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی ئاسایی خۆی و 18 كاتژمێر كارەبا بە هاوبەشان دەدەین.

وتیشی: لە پرۆسەی چاكسازی لە بۆری غاز هەوڵماندا كاتژمێرەكانی كارەبا زۆر كەم ببێتەوە ئەوەش بوو لە نێوان كاتژمێرێك بۆ ٢ كاتژمێر كارەبا كەمیكرد، تاوەكو ئەمشەو چاكسازی تەواو دەبێت و دۆخی كارەبا ئاسایی دەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد: كار لەسەر 250 مێگاوات كارەبای نوێ دەكەین بۆ وەرزی زستانەو دەخرێتە سەر كارەبای نیشتمانی.

لەبارەی سیستمی كارەبا بەكارت ئومێد ئەحمەد وتویەتی: لە بازاڕی لەنگەی هەولێر و لە بازاڕی دهۆك سیستمی 24 كاتژمێری كارەبا بە كارت كەوتۆتە كارو لەژێر ئەزموندایە تاوەكو ئێستا سەركەوتو بوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×