مه‌سرور بارزانی: مامۆستایانی ئایینی ڕێگه‌ نه‌ده‌ن هیچ لایه‌نێك ئایین بۆ ئەجێندای سیاسی بەکاربهێنێت
  2022-10-09       334       

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی به‌شداریكردنی له‌فێستێڤاڵی یادی له‌دایكبونی  پێغه‌مبه‌ری ئیسلام  (د.خ)، داوای له‌مامۆستایانی ئایینی كرد ڕێگه‌ نه‌ده‌ن هیچ لایه‌نێك ئایین بۆ ئەجێندای سیاسی بەکاربهێنێت.

ئاوێنه‌: مه‌سرور بارزانی له‌فێستێڤاڵه‌كه‌دا وترێكی‌ پێشكه‌شكردو له‌به‌شێكیدا داوای لەمامۆستایانی ئایینی هه‌رێمی كوردستان كرد رێگەنەدەن هیچ كه‌س‌و گروپ‌و لایه‌نێك ئایین بۆ ئەجێندای سیاسی بەکاربهێنێت. راشیگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام و به‌بێ جیاوازی خزمه‌تی هه‌موو ئایین و ئاینزاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.

له‌به‌شێكی وتاره‌كه‌یدا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم باسی له‌پێكه‌وه‌ژیانی ئایینزاكان له‌هه‌رێمی كوردستاندا كردو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، پەیڕەوانی هەموو ئایینەکان لەهەرێمی کوردستان بەئازادی بەیەکەوە دەژین. 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×