ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دةلَيَت، "له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقدا به‌یه‌كه‌وه ده‌مانه‌وێت كار بكه‌ین بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و ئاڵنگاریانه‌ی له‌به‌رده‌مماندا هه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێكی باشتر بۆ خه‌ڵكی عێراق به‌گشتیی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت دروستبكه‌ین".
ئاويَنة: له‌مه‌راسیمی "ڕۆژی یه‌كبونیی نیشتمانیی ئه‌ڵمانیا" كه له‌لایه‌ن كونسوڵخانه‌ی گشتیی ئه‌و وڵاته‌وه له‌هه‌ولێر ڕێكخرا بو، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌نوێنه‌رایه‌تی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد.
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وتی، "ئه‌مڕۆ لێره‌دا ده‌مه‌وێت پێزانینم بگه‌یه‌نمه هاوبه‌شه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانمان، بۆ به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كانیان له‌پێناو پاراستنی ئارامی ناوچه‌كه".
وتیشی، "ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ره‌تای دروستبونی هه‌رێمه‌وه، هاوكارێكی گرنگمان بووه. ئه‌ڵمانییه‌كان شان به‌شانی پێشمه‌رگه دژی داعش شه‌ڕیان كردووه، ڕاهێنانیان به‌هه‌زاران پێشمه‌رگه كردووةو هاوكارییه‌كی زۆریانكردوون. پێزانینمان بۆ ئه‌و هه‌وڵانه هه‌یه".
له‌به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا، ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د رِايطةياند، "ئێمه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقدا، به‌یه‌كه‌وه ده‌مانه‌وێت كار بكه‌ین بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و ئاڵنگاریانه‌ی له‌به‌رده‌مماندا هه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێكی باشتر بۆ خه‌ڵكی عێراق به گشتیی و هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌ت درووست بكه‌ین".