میدیای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه پرسی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كان، هه‌ریه‌كه‌و به‌ئاستێك تێیدا به‌شداره. به‌ڵام هیچ لایه‌نێك نایه‌وێت وه‌ك خه‌تبار ده‌ربكه‌وێت و هه‌مووان ده‌یانه‌وێت تۆمه‌ت و خه‌تاكه‌ی خۆیان نادیده بگرن و ده‌سته چه‌وره‌كه‌یان به‌سه‌ر لایه‌نێكدا بسڕن.
ئاوێنه: میدیای گۆڕان بڵاویكردته‌وه، "له‌پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ین، له‌ناو ئه‌و حزبه دوو ئاڕاسته هه‌یه بۆ پرسی هه‌ڵبژاردن و ته‌مه‌نی سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كان، تیمی حكومه‌تی پارتی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بووه، ئه‌م كابینه‌یه‌ی ماوه‌ی چوار ساڵه‌كه‌ی خۆی ته‌واو بكات، چونكه ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن له‌مساڵدا بكرایه ئه‌وا ته‌مه‌نی كابینه‌كه چوار ساڵه‌كه‌ی ته‌واو نه‌ده‌كرد."
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه له‌به‌رامبه‌ردا له‌ناو پارتی ئاڕاسته‌یه‌كی دیكه هه‌بوو كه كاری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرد هه‌ڵبژاردن له مانگی ئۆكتۆبه‌ردا بكرێت و ته‌مه‌نی په‌رله‌مان و حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش درێژ نه‌كرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌م ئاڕاسته‌یه له هه‌وڵه‌كانی شكستیهێنا.
میدیای گۆڕان ده‌ڵێت، "یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به‌هۆی خراپی دۆخی ناوخۆییه‌وه ئه‌و حزبه له‌مپه‌ری سه‌ره‌كی بووه له پرسی هه‌ڵبژاردن و هیچ پرۆژه‌یه‌كی نه‌بووه له‌م باره‌یه‌وه و په‌یڕه‌وی له تاكتیكی كات كوشتن كردووه."
ده‌شڵێت، "هه‌روه‌ها هۆكارێكی دیكەی دواخستنی هه‌ڵبژاردن په‌یوه‌ندی به ناكۆكییه‌كانی یەکێتی و پارتیه‌وه هه‌بووه پەیوەست بە پرسه‌كانی به‌غدا، به‌تایبه‌ت پرسی سه‌رۆك كۆمار كه تائێستاش له‌سه‌ر كاندیدی هاوبه‌ش رێكنه‌كه‌وتوون، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان به‌و ئاسته گه‌یشتووه له‌سه‌ر کابینەی ئایندەی عێراق نه‌گه‌نه رێككه‌وتن له كوردستانیش ناگه‌نه ئاستی رێككه‌وتن له‌سه‌ر هەڵبژاردن."
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، "لایه‌نه ئیسلامییه‌كانیش به‌جۆرێك له جۆره‌كان له‌گه‌ڵ دواخستنی هه‌ڵبژاردن و مانه‌وه‌ن له په‌رله‌مان، یەکگرتوو پێیوایە له ئێستادا كه ته‌مه‌نی په‌رله‌مان درێژكراوه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر له په‌رله‌مان بکشێنەوە ئه‌وا به كاندیده‌كانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی جێگه‌كه‌یان پڕده‌كرێته‌وه، چونكه بزوتنه‌وه و یه‌كگرتوو بۆ هه‌ڵبژاردن هاوپه‌یمانیان هه‌بوو."
ئه‌وه‌شی حساۆته‌ڕو، "کۆمەڵی ئیسلامیش كه دۆخی ناوخۆیی باش نیه، پێیوایە كه لەپەرلەمان نەمێنێت نازانێت چی بکات، تاكه چه‌كی ده‌ستی فراكسیۆنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانه، چونكه له به‌غدا یه‌ك كورسی په‌رله‌مانی هه‌یه."