ستران عه‌بدوڵا: لە ئەگەری نەگەیشتن بە رێککەوتن، دەبێت لەپەرلەمان پرسی سه‌رۆك كۆمار یەکلایی بکرێتەوە
  2022-10-10       510       

ستران عه‌بدوڵا، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانیی كوردستان ڕایگەیاند، لایەنە شیعەکان مۆڵەتیان داوەتە پارتی‌ و یەکێتی‌ بۆ یەکلایی کردنەوەی پرسی سەرۆک کۆمار، لە ئەگەری نەگەیشتنیش بە رێککەوتن، دەبێت لەپەرلەمان ئه‌و پرسه‌ یەکلایی بکرێتەوە.

ئاوێنە: لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیاکانی حزبەکەی ستران عەبدوڵا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی وتی‌ "لایەنە شیعەکان ڕێز لە پابەندبوونەکانی پێشوویان لەگەڵ یەکێتی دەگرن، هەروەها رێز لە بریاری‌ پارتیش دەگرن کە بەم دواییانە چووە ناو هاوپەیمانی‌ ئیدارەی‌ دەوڵەتەوە".  

" ئەوان لە یەکێتی پێیان وایە لە ئەگەری نەگەیشتن بە رێککەوتن، دەبێت دیموکراسی بڕیاردەر بێت و لەپەرلەمان ئەو پرسە یەکلایی بکرێتەوە"، ستران عه‌بدوڵا وای وت.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ له‌سه‌ر بڵاوبونه‌وه‌ی ده‌نگۆی سازكردنی دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار، توركی ئه‌لعه‌تبی، سه‌ركرده‌ له‌ ده‌وڵه‌تی یاسا ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ره‌تكرده‌وه‌.

توركی ئه‌لعه‌تبی وتیشی:"رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو ته‌نها له‌گه‌ڵ وه‌فدی كوردستانی كۆده‌بینه‌وه‌، كۆبونه‌وه‌كه‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ه‌بێت بۆ دیاریكردنی چاره‌نوسی پۆستی سه‌رۆك كۆمار".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×