هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، تا ئێستا یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان پابه‌نده به كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق كه د. به‌رهه‌م ساڵحه، ده‌شڵێت، "ئێمه پێمانباشه ئه‌گه‌ر ڕێكنه‌كه‌وتین ئه‌و كاندیدانه بچنه ناو هۆڵی په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتارانی عێراق یه‌كلایی بكەنه‌وه و دەبێت هەتا پێنجشەممەی داهاتوو پۆستی سەرۆک کۆمار یەکلایی بکرێتەوە".
ئاوێنە: کەمال ئاغا له‌باره‌ی دیاریكردنی كاندیدی كورد بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق، به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندوه، "له ڕابردو گفتوگۆ هه‌بوه و دانوستاندن و پێشنیار و ده‌ستپێشخه‌ری زۆر كراوه، به‌ڵام هه‌ریه‌ک له لایه‌نی یه‌كێتی و پارتی كاندیدی خۆیان هه‌یه سه‌باره‌ت به ده‌ستپێشخه‌ری ناو په‌رله‌مان بابه‌تێكی وا باسكرا، به‌ڵام ئه‌مه بۆچونی لایه‌نێكه و چه‌ندین لایه‌نی تریش هه‌یه له‌پرۆسه‌كه بۆیه پێمانوایه پێویستی به به‌غداده و ئه‌و پێشنیاره‌ش قبوڵكردنی یان قبوڵنه‌كردنی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و سه‌ركردایه‌تی من ناتوانم هیچ لێدوانێک بده‌م، به‌ڵام یه‌كێک بو له پێشنیاره‌كان له ڕابردوش ئه‌و پێشنیاره هه‌بوه هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بوه له گفتوگۆكان به‌و ئاراسته‌یه نه‌ڕۆیشت كه قبوڵ بكرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "ئێستا هه‌فته‌ی كۆتایی گفتوگۆكانه و هه‌فته‌ی كۆتایی ڕێككه‌وتنه‌كانه كۆتایی پێهێنانه له‌سه‌ر هه‌مو گفتوگۆكان له‌سه‌ر پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت"؟
هەرێم کەمال ئاغا باسی له‌وه‌شكرد، "له‌ناو چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی تازه‌ی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت كه سونه و پارتی و یه‌كێتی و لایه‌نه‌كانی شیعه‌شی تێدایه سه‌باره‌ت به پرسه‌كان یه‌كلاكراوه‌ته‌وه وه‌ره‌قه‌ی هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتی له‌گه‌ڵیان واژۆ كراوه ئه‌وه‌ی كه ماوه‌ته‌وه پۆستی سه‌رۆک كۆماره، لایه‌نی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیش ئایا له‌م پڕۆسه‌یه سه‌ركه‌وتو ده‌بن به قه‌ناعه‌ت پێهێنانی ڕه‌وتی سه‌در بۆ به‌شداریكردن له‌م حكومه‌ته‌ی داهاتو؟ ئایا ئه‌مه هه‌روه‌ک خۆی ده‌مێنێته‌وه؟ یان ده‌توانن له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ماوه ڕازییان بكه‌ن به به‌شداریكردنیان له‌م حكومه‌ته‌ی داهاتو؟ ئه‌وانه پرسی گه‌رم و كۆتا پرس و كۆتا گفتوگۆی ئه‌م هه‌فته‌ین كه ده‌بێت هه‌تا پێنج شه‌ممه‌ی داهاتو یه‌كلابكرێته‌وه".
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی ئه‌وه‌شی وت، "نه‌وه‌ی نوێ كاندیدی هه‌یه، له ڕابردوش لایه‌نه‌كانی تر ئیسلامییه‌كان ئه‌وان بۆچونی خۆیان هه‌بوه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی سه‌رۆک كۆمار بۆچونیان له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی نزیكبو كه له‌ڕابردو بینیمان، سه‌باره‌ت به گفتوگۆكانی ناوخۆشیان ئاماژه‌م به‌وه‌دا له‌وانه‌یه هه‌وڵبده‌ن ڕه‌وتی سه‌دریش ڕازی بكه‌ن به‌هه‌مان شێوه بۆ ئێمه‌ش هه‌ر ئه‌م هه‌فته‌یە بۆیه وه‌كو ئاماژه‌م پێدا كۆتا هه‌فته‌ی گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومه‌تی فیدڕاڵه".
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان رێكنه‌كه‌وتن چی روده‌دات، هه‌رێم كه‌مال ئاغا وتی، "پرسیارەکە لەجێی خۆیدایە، ئایا وه‌كو سیناریۆكه‌ی 2018 دوباره ده‌بێته‌وه ئایا هیچ ڕێككه‌وتنێک ده‌بێت هێشتا ماوه ناتوانم له‌سه‌ر ئه‌وه هیچ بڵێم، به‌ڵام یه‌كێتی هه‌تا ئێستا په‌یوه‌سته به كاندیده‌كه‌ی خۆی (د. به‌رهه‌م ساڵح) ئیتر نازانم هه‌تا كۆتایی هه‌فته ڕێككه‌وتن ده‌بێت یان نا، به‌ڵام وه‌كو ئاماژه‌م پێدا هه‌رلایه‌نێک كاندیدی خۆی هه‌یه، ئێمه پێمانباشه ئه‌گه‌ر ڕێكنه‌كه‌وتین ئه‌و كاندیدانه بچنه ناو هۆڵی په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتارانی عێراق یه‌كلایی بكاته‌وه".
له‌وه‌ڵامی قسه‌كانی مه‌سرور بارزانی كه وتبوی په‌رله‌مانی كوردستان باشترین شوێنه بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار، هه‌رێم كه‌مال ئاغا وتی، "له‌ڕابردو ئه‌و پێشنیاره هیچ ده‌ره‌ئه‌نجامێكی نه‌بو بۆیه من پێموایه له‌وه‌ی ئێستاش هیچ ده‌رئه‌نجامێكی نابێت".