لیواى 20ى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ماوه‌ى 10 مانگه موچه‌یان پێنه‌دراوه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نن، له‌نێوان حكومه‌تى هه‌رێم‌و حكومه‌تى به‌غدا ده‌ستى ده‌ستیان پێده‌كرێت.
ئاوێنه: نوێنه‌رانى لیواى 20ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه كه ژماره‌یان زیاتر له 3700 كه‌سه له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه گردبونه‌وه‌و داواى موچه‌كانیان ده‌كه‌ن.
ئه‌وپێشمه‌رگانه ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو، 10 مانگه دامه‌زراون، به‌ڵام تائێستا هیچ موچه‌یه‌كیان پێنه‌دراوه‌و له‌نێوان وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌و وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق ده‌ستى ده‌ستیان پێده‌كرێت.
پێشمه‌رگه‌كانى لیواى 20 وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه دایمه‌زراندون‌و دواى مه‌شقكردن بڕیاربوو بخرێنه‌سه‌ر وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق، تائێستا له‌نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌ت ماون‌و هیچ موچه‌یه‌كیان وه‌رنه‌گرتوه.