یەکەم وتەى ئاسایشى سلێمانى لەسەر دوو رۆژنامەنوسە دەستگیرکراوەکە
  2022-10-10       878       

ئەندامێکى لیژنەى رۆشنبیرى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، بەرێوەبەرى گشتى ئاسایشى سلێمانى بەڵێنیداوە بەپێی یاسای رۆژنامەگەریی مامەڵە لەگەڵ کەیسى دوو رۆژنامەنوسە دەستگیرکراوەکە بکرێت.  

ئاوێنه‌: مەم بورهان قانع (10-10-2022) لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند "لەسەر کەیسی دەستگیرکردنی هەردو رۆژنامەنوس ئیبراهیم عەلی و سەرتیپ قەشقەیی، کەمێک لەمەوبەر بەناوی لیژنەی رۆشنبیریی و کۆمەڵگای مەدەنیی و وەرزش و لاوان لە پەرلەمانی کوردستان، لەگەڵ بەرێوەبەی گشتیی ئاسایشی سلێمانی قسەم کرد".  

دەشڵێت "بەناوی لیژنەکەوە پێداگریم کرد کە ئەم کەیسە بەپێی یاسای رۆژنامەگەریی لەکوردستان/ یاسای ژمارر (٣٥)ی ساڵی ٢٠٠٧ مامەڵەی یاسایی بکرێت، کە بەپێی یاسای ناوبراویش، رۆژنامەنوس لەسەر کەیسی میدیایی حەپس و زیندانی ناکرێت". 

بەوتەى ئەو پەرلەمانتارە "بەریوەبەری گشتیی ئاسایش-یش بەڵێنی دا و دڵنیایکردم کە پاڵپشت بەو یاسایە مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت و رێوشوێنە یاساییەکانیش هەر لەو چوارچێوەیەدا دەبن".  

پێشترعەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان (دووشەممە 10-10-2022) ڕایگەیاند، "پاش سۆراخ و بەدواداچون دەرکەوت هەردوو هاوڕێی ڕۆژنامەنووسمان سەرتیپ وەیسی و ئیبراهیم عەلی لە ئاسایشی سلێمانین. "    

ئاماژەی بەوەشکردووە، " ئێستا پارێزەریان بۆ دابین دەکەین و بەدوای دەچین."     

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×