ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمى كوردستان بڕیارێکی بۆ به‌كوردی نوسینی بڕیاری دادگاكان له‌هه‌رێمی كوردستان دەرکرد.
ئاوێنه: له‌و بڕیاره‌ى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ریدا ئاماژه به‌وه‌كراوه، "به‌مه‌به‌ستی یه‌كخستنی زمانی دادگاكان، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم بڕیاریدا به(به‌كوردی نوسینی بڕیاری دادگاكان) له‌گشت دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان".
ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه، "ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم له‌دوا كۆبونه‌وه‌ی خۆیدا له‌ڕۆژی 26ى 9ى 2022 به‌پشتبه‌ستن به(ماده 6 له‌یاسای ژماره 23ی ساڵی 2007)ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری‌و هه‌روه‌ها (ماده 6ی یاسای ژماره 6ی ساڵی 2014)ی زمانه فه‌رمیه‌كان له‌هه‌رێم بڕیاریداوه به(به‌كوردی نوسینی بڕیاره‌كانی دادگا‌و هه‌موو ئه‌و ڕێكاره دادوه‌رییانه‌ی كه له‌دادگاكانی هه‌رێم په‌یڕه‌و ده‌كرێن، ته‌نها له‌كاتی پێویست به‌زمانی عه‌ره‌بی بنوسرێت".
له‌و نوسراوه‌دا ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه، بڕیاره‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، دوای زنجیره كۆبونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری‌و په‌رله‌مان‌و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی‌و ئه‌كادیمیای كوردی هات، كه جگه له‌ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره، لایه‌نه‌كانی ناوبراو سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی فه‌رهه‌نگێكی یاسایی یه‌كگرتوی كوردین بۆ یه‌كخستنی زمان‌و ده‌سته‌واژه یاساییه‌كان كه به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری‌و نوێنه‌رایه‌تی هه‌ریه‌ك له‌په‌رله‌مان‌و وه‌زاره‌تی داد‌و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی‌و ئه‌كادیمیای كوردی به‌ڕێوه‌ده‌چن.