ناوەڕۆكی كۆبونەوەی مەسعود بارزانی و وەفدی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت
  2022-10-10       794       

مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی و وەفدێكی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت كۆبونەوەو تێیدا رێككەوتن لەسەر گەیشتن بە چارەسەر لەبارەی پرسی دیاریكردنی سەرۆككۆمارو پێكهێنانی حكومەتی عێراق بەر لە ئەنجامدانی كۆبونەوەی پەرلەمانی تایبەت بەو پرسە.

ئاوێنە: ئەمڕۆ دوشەممە 10ی تشرینی یەكەمی 2022، مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی پێشوازی لە شاندێكی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت كرد.

بەپێی راگەیەندراوێكی بارەگای بارزانی "لە كۆبونەوەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ڕێڕەوی دانوساندنەكانی پەیوەست بە دانیشتنی داهاتوی پەرلەمان و دیاریكردنی سەرۆككۆمارو پێكهێنانی حكومەتی فیدڕاڵی تاوتوێ كرا."

لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە"بەشداربوانی كۆبونەوەكە لەسەر دیراسەكردنی ئەو بابەتە هەستیارانەو گەییشتن بە چارەسەر ڕێككەوتن، ئەویش بەر لە بەستنی كۆبونەوەی پەرلەمانی تایبەت بەم پرسە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×