وەزارەتی كارەبا: پێدانی كارەبا بە كارت بارگرانی سەر فیدەرەکان بە رێژەی 400% کەم دەکاتەوە
  2022-10-10       461       

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم رایگەیاند، پڕۆژەی پێدانی كارەبا بە كارت(پریپەید) بۆ بە 24 كاتژمێركردنی كارەبا بەردەوامەو سیستمەكە سەرەڕای باشتركردنی دۆخی كارەبا، بارگرانی سەر فیدەرەکانیش بە رێژەی 400% کەم دەکاتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتی كارەبا، ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"پرۆژەی پریپەید بۆ 24 کاتژمێر کردنی کارەبا بەردەوامەو ئەو هاوبەشانەی کە لە بازاڕی لەنگەی هەولێر و بازاڕی دهۆک و ئەڤرۆ ستی لە دهۆک کراونەتە سیستەمی پریپەید، 24 کاتژمێر کارەبایان هەیە."

وتوشیەتی، لە هەرێمی کوردستان 6356 هاوبەشی کارەبا بە سیستەمی پریپەیدەوە بەستراون و ئەکتیڤ کراون: بازاڕی لەنگەی هەولێر 1457 هاوبەش، بازاڕی دهۆک 1524 هاوبەش، ئەڤرۆ ستی لە دهۆک 3385 هاوبەش."

جەختیشی كردۆتەوە "ئەم سیستەمە سەرەڕای باشترکردنی دۆخی کارەبا، بارگرانی سەر فیدەرەکانی کارەبا بە رێژەی 400% کەم دەکاتەوە و کرێی کارەباکەشی بە هەمان نرخی ئێستای کارەبایە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×