لەگەڵ فراوانبوونی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان لە ئێران، تا ئێستاش بەردەوام بەرپرسانی ئێرانی هەڕەشەی فراوانکردنی هێرشەکان دەکەن بۆ سەر بنکە و بارەگای لایەنە کوردییە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئەو وڵاتە لەناو هەرێمی کوردستانی عێراق، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمیش له تاران زانیاری نوێ و پێشبینی مه‌ترسیدار ده‌خاته‌ڕوو.
ئاوێنە: نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند: "کۆمیتەیەکی هاوبەش لە نێوان هەرێم و ئێران‌دا هەیە کە نوێنەری پارتی و یەکێتی و حکومەتی هەرێم و بەرپرسانی سوپا و ئیتڵاعاتی ئێران ئەندامن تیایدا، ئه‌و كۆمیته هاوبه‌شه ده‌بێت هه‌میشه چاودێری ئه‌و چالاكیانه بكەن كه له‌ناو هه‌رێمی كوردستانه‌وه رووبه‌ڕووی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌بێته‌وه".
دەشڵێت: "ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام هۆكار هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی ئێران تۆپباران بكات، ئه‌وكاته‌ش حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت بیر له بژارده‌ی تر بكاته‌وه، ئه‌و هێز و لایانانه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا هه‌ن چ ئۆپۆزیسیۆنی ئێران بن چ ئۆپۆزیسیۆنی توركیا بن یان هه‌ر وڵاتێكی تر پێموایه جوڵانه‌وه‌كانیان سنووردار ده‌كرێن، پێشبینی دووبارە بوونەوەی رێککەوتنێک هاوشێوەی ئەوەی جەزائیر دەکەم لەسەر کەوڵی کورد، بەڵام ئەمجارە لە نێوان (عێراق و تورکیا و ئێران و سوریادا) دەبێت".
سەبارەت بەبۆردومانی دوو هه‌فته‌ی رابردووی ئێران بۆ سه‌ر باره‌گاكانی حزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران کە چه‌ندین قوربانی لێكه‌وته‌وه، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران دەڵێت "ئێمه وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راسته نوێنه‌رایه‌تیمان هه‌یه چه‌ندین جاریش باسمان كردووه، نوێنه‌رایه‌تی ئێمه پێكهاته‌یه له نوێنه‌رایه‌تی حزبه‌كان، كۆماری ئیسلامی ئێران په‌یوه‌ندی تایبه‌تی خۆی هه‌یه له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و سۆسیالیست و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی دادگه‌ری و هه‌موو ئه‌وانه‌ی تر خۆیان له په‌یوه‌ندیدان، ئه‌م بابه‌تی تۆپبارانه ئێمه وه‌كو نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم هیچ جۆره دەخاله‌تێكمان نه‌بووه، بێجگه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌یه‌ک كرابێت یان دانیشتنێكی تایبه‌تی كرابێت له‌وێ باسمان له‌وه كردووه كه خه‌ڵكی سیڤیلی كوردستان هه‌میشه زه‌ره‌رمه‌ند بووه له‌م تۆپبارانه‌دا".
دەشڵێت "هه‌میشه جه‌ختمانكردوه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستان ئه‌منیه‌ت و ئاسایشی خۆی هه‌یه و به‌رژه‌وه‌ندی خۆی هه‌یه له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران، ناكرێت كۆمیته‌ی هاوبه‌ش و هاوكاری نه‌بێت له بواری فه‌رهه‌نگی و له بواری ئابووری و له‌بواری ئاسایش‌دا واته پێویستی جوگرافیایی له ناوچه‌كه فه‌رزی ده‌كات به‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه ئه‌و كۆمیته هاوبه‌شه‌ی هه‌بێت ئه‌و كۆمیته‌ش هی ئه‌مڕۆ نییه له‌وه‌ته‌ی په‌یوه‌ندی كۆماری ئیسلامی ئێران و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه ده‌توانم بگه‌ڕێنه‌وه بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی به‌ته‌نها و پارتی به ته‌نها ئه‌و كۆمیته هه‌بووه ئه‌و كۆمیته‌ش له‌م دواییانه چالاكتر بووه له‌چاو جاراندا به‌پێی ئه‌م بارودۆخه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه".نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربارەی ئەو کۆمیتە هاوبەشەی نێوان هەرێمی کوردستانی عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران روونیکردەوە: "كۆمیته‌كه بریتیه له نوێنه‌رایه‌تی دام و ده‌زگای ئاسایش و ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو به‌شه‌كانی ناو كۆماری ئیسلامی ئێران له‌وانه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و وه‌زاره‌تی ئیتڵاعات و له‌وانه سوپا و قه‌رارگای قودس و قه‌رارگای هه‌مزه و هه‌موو ئه‌وانه له كۆبوونه‌وه‌كان به‌شدار ده‌بن هه‌ریه‌كه ڕاپۆرتی خۆی ده‌دات، هه‌روه‌ها له هه‌رێمی كوردستانیش به‌تایبه‌تی هه‌م نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان و هه‌م نوێنه‌ری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌ت به‌شداریان هه‌یه له‌و كۆمیته‌یه باس له بارودۆخی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تی له‌كاتێكدا كه جموجۆڵێک له‌ناو ئێران‌دا په‌یدا ده‌بێت له ڕاگه‌یاندنه‌كانی لایه‌نی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی له هه‌رێمی كوردستان كه باسی لێوه ده‌كه‌ن ئه‌وانیش ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌رچاوه‌ی ئه‌و بنكانه‌ی كه‌تێیدا بڕیاری لێده‌دات واته ڕاسته له‌وانه‌یه له‌هه‌ندێک شوێندا هه‌ندێک گروپ هێزی چه‌كداریان نه‌ناردبێته ناو كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تی سیاسیان له‌و شوێنه‌ی كه بنكه‌ی سه‌ركردایه‌تی لێیه به‌دڵنیاییه‌وه ڕێنمایی و ئامۆژگاری و بڕیاری لێده‌درێت بۆیه كۆماری ئیسلامی ئێران هاتۆته ئه‌و بڕوایه ده‌ڵێت ئه‌و بنكانه‌ی كه ئه‌وانی تێدایه له هه‌رێمی كوردستان بنكه‌ی ناردنی ئه‌و ده‌ستانه‌ن كه له‌ناو كۆماری ئیسلامی ئێرانن، ئەو كۆمیته هاوبه‌شه ده‌بێت هه‌میشه چاودێری ئه‌و چالاكیانه بكات كه له‌ناو هه‌رێمی كوردستانه‌وه ڕووبه‌ڕووی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌بێته‌وه، ئه‌و كۆمیته‌یه له‌و ڕۆژه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌بووه یه‌كێتی به‌ته‌نها و پارتی به‌ته‌نها، دواتر بوه‌ته په‌یوه‌ندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران، واته له‌وه‌ته‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه ئه‌م كۆمیته و ئه‌م هاوكارییه هه‌یه، ئه‌م كۆمیته‌یه سه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێمه، به‌ڵام نوێنه‌رایه‌تی هه‌ردوو حزبی تێدایه".
نازم دەباغ دەڵێت "من پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌م به‌دبه‌ختی میلله‌تی كورد له‌م جوگرافیا سیاسی و سه‌ربازیه‌دایه كه هه‌یه‌تی به‌دووری نابینم له ئاینده‌ی دوور یان نزیک ئاشته‌وایی ناوچه‌یی له نێوان عێراق و توركیا و سوریا و ئێران هه‌روه‌ها به هاوكاری و پشتیوانی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه له عێراق به‌رژه‌وه‌ندیان هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و سیسته‌مه‌ن له‌سه‌ر كه‌وڵی كورد ته‌واو ببێت، هەروەک چۆن پێشتر ڕێككه‌وتنی جه‌زائیر كه كاتی خۆی له‌نێوان شای ئێران و سه‌دامدا بوو، بەڵام ئه‌مجاره له‌نێوان هه‌موویاندا ده‌بێت".