ژمارهیهك ڕۆژنامهنوسو چالاكى مهدهنى ڕاگهیهنراوێك بڵاودهكاتهوهو بهپێویستى دهزانن، ڕاى گشتى بێدهنگ لهبهرامبهر ئهو مهترسیانهى لهسهر ژیانى ڕۆژنامهنوسان دروستبوه، دهڵێت:"تۆقاندنو دەستگیریکردنی ڕۆژنامەنوسان بوەستێنن".
لهڕاگهیهنراوێكدا كه ناوى 49 ڕۆژنامهنوسو كهسایهتى بواره جیاوازهكانى لهسهره ئاماژه بهوهكراوه، "گیانی ڕۆژنامەنوسان سەرتیپ قەشقەییو ئیبراهیم عەلی لەئەستۆی دەزگا ئەمنییەكانی سلێمانیو خودی سەرۆکی یەکێتیە، ڕفاندنو دەستگیرکردنی هەردوو ڕۆژنامەنوس کارێکی نامەدەنیو ناشارستانیەو سەرەتایەکی تازەی زۆر ترسناکترە لەکردە بێ مۆڕاڵەکانی پێشوتری دەسەڵاتداران، دەرهەق بەڕۆژنامەنوسو دەنگی ناڕازیی ئازادیخوازان، بۆ زیاتر سەپاندنی دەسەڵاتی سەرکوتگەرانەو بێدەنگکردنی هەموو دەنگە ناڕازییەکان".
دهشڵێن:"ئەرکی هەموو دەزگا ڕاگەیاندنەکانو ڕۆژنامەنوسانو هەڵسوڕاوانی مەدەنیو سیاسیو ئازادیخوازانە بەچاوکراوەییو وشیاری زیاتر هەڵوێستی جدیو بەرپرسانە بەرامبەر ئەم دەورە تازەیە لەکاری قێزەوەنتر بگرنو پوچەڵی بکەنەوە".
پێیانوایه، "ئەوکارە ترسنۆکانەو میلیشیاییە، پێشێلکارییەکی زەقی یاسای ژمارە 35ی ساڵی 2077ى کاری ڕۆنامەگەرییە کە لەمادەی حەوتەم لەبڕگەی پێنجەم بەڕونی ئاماژەی پێکراوە، بۆیە ئەم ڕەفتارە شەرمەزار دەکەینو وەک بەرپرسیارێتیشی دەخەینە ئەستۆی سەرۆکی یەکێتی وەک خاوەنی ئەم ھێزە حزبییانە، ھەروەھا سەرۆکی ھەرێمو سەرۆکی حکومەت کە بەرپرسیاری دەسەڵاتی جیبەجێکردنن".
لهبهشێكى دیكهى ڕاگهیهنراوهكهدا ئهوهش هاتوه، "بەدەرفەتی دەزانین ڕومان لەدەزگای دادوەری کوردستان بکەینو پێیان بڵێین کە بەرپرسن لەو مامەڵە خراپەی کە لەدادگاکان بەرامبەر بەڕۆژنامەنوسان دەکرێتو بەبڕیاری حزبی، کەیسەکان لەتەرازوی عەدالەتدا لاسەنگ دەکرێت".
لهكۆتاییشدا ئاماژه بهوهكراوه، "پشتیوانیکردنی دەنگی ئازاد ئەرکی هەموکەسو لایەنێکی ئازادیخوازو عەدالەتخوازە، ڕێگهی پاشەکشەکردن بەتیرۆرو سەرکوت بگرنە ئەستۆ، بەشێوەیەکی یەکدەستو یەکگرتوانە بەرامبەر دەسەڵاتی چینی چەوسێنەرو گەندەڵو مشەخۆرو تاڵانکەرو بکوژو سەرکوتگەر بوەستنەوە".
ناوهكان:
ئارام عەلی، چالاکوان و ڕۆژنامەنوس
بەهزاد موحسین، چالاکوان و مامۆستای زانکۆ
هێمن مەلازادە - رۆژنامەنووس کەنەدا.
عەلی مەحمود - چالاکوان
کامەران مەحەمەد، ڕۆژنامەنوس و چالاکوان
بەشدار عوسمان، چالاکوان ڕۆژنامەنووس
هەژار ئەنوەر، ڕۆژنامەنووس و چالاکوان
گۆران دوکانی، ڕۆژنامەنووس
هەڵگورد سەمەد، ڕۆژنامەنووس
بورھان قادر، ڕۆژنامەنووس
د.ھیوا سەلام، مامۆستای زانکۆ- ئەمریکا
ئاسۆ جەبار، نووسەر و ڕۆژنامەنوس- ئەمریکا
ئاوارە حەمید، رۆژنامەنووس - هەولێر
هونەر حەمە رەشید، رۆژنامەنووس - سلێمانی
دانا گەردی، رۆژنامەنووس - هەولێر
کارۆخ کامەران، رۆژنامەنووس - سلێمانی
هۆزان قادر - رۆژنامەنووس
ئەیوب وەرتی - رۆژنامەنووس
نەزیر عەلی - رۆژنامەنووس
عیسا عەبدولقەهار -رۆژنامەنووس
ھیوا سەید سەلیم- چالاکوان - ھەولێر
دیاری خالید- ڕۆژنامەنوس
هانا چۆمانی - رۆژنامەنووس
نەبەز رەشاد حەمەد - رۆژنامەنووس و نوێنەری سەنتەری میتڕۆ لە هەولێر
هۆزان قادر - رۆژنامەنووس و سەرۆکی رێکخراوی پەیامنێران
ئاراس عەزیز - رۆژنامەنووس
فەرمان صادق - رۆژنامەنووس
فەرمان رەشاد - رۆژنامەنووس
نیاز عەبدوڵا، رۆژنامەوان
مەریەم عبدالرحمان چالاکوان
ئاراس رەشید ڕۆنامەوان کەنەدا
ھۆشیار عەبدوڵلا، ڕۆژنامەوان
عەبدوڵا مەلا نوری، نوسەر و چالاکوان
ڕەنجدەر گڕاوی، ڕۆژنامەنووس
موحەممەد کەڕەم - رۆژنامەنووس ئەڵمانیا.
هۆشمەند قادر - رۆژنامەنووس کەنەدا.
د. مەغدید سەپان - مامۆستای زانکۆ سوید.
نەبەز رەشاد - رۆژنامەنووس هەولێر.
شەنگۆ موحەممەد - مامۆستای زانکۆ سلێمانی
هێمن مامەند - رۆژنامەنووس سلێمانی
بڕوا ئەسعەد - رۆژنامەنووس سلێمانی
کۆژان ساڕما - چاودێری سیاسی کەنەدا
رەشاد و کوردە - هونەرمەند سوید
جەلال هۆرێنی - رۆژنامەنووس
نێچیر لەتیف ـ ڕاگەیاندنکار سلێمانی
بڕوا ڕەسوڵ مامۆستای زانکۆ
بارزان شەلال چالاکوان
سەردار عەبدوڵا حەمە / چالاکوانی سیاسی کۆمۆنیست/کەنەدا
کاوان قادر/ هونەرمەندی پەیکەرتاش کەنەدا