كارگێڕی مهكتهبی سیاسیی یهكێتیی نیشتمانی كوردستان و سهرپهرشتیاری مهڵهبهندی 1ی رێكخستنی سلێمانیی ئهو حزبه لهمیانی كردنهوهی پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی (DBX) وتی: "ناکرێ شارێکی جوانی وەک سلێمانی دەروازەکەی بکرێ بە جەمەلۆن و مەخزەن، گۆیژە و شوێنە جوانەکانیشی بکرێتە باڵەخانە".
ئاوێنە: سێشهمه 11ی تشرینی یهكهمی 2022، شاناز ئیبراھیم ئەحمەد خولی پانزەهەمینی پیشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی (DBX) کردەوە و بەشە جیاجیاکانی پیشانگاکەی بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە بە شمەک و بەرھەمی کۆمپانیا ناوخۆیی و بیانییەکان ئاشنا بوو.
دواتر و لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان، ناوبراو وتی: تەنیا گرنگیدان بە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون و بەرزکردنەوەی باڵەخانە بەس نییە بۆ چارەسەرکردنی کێشە ئابوورییەکانی سلێمانی، بەڵکو دەبێت بایەخ بە سێکتەری پیشەسازیی و دروستکردنی کارگە بدرێت، بۆئەوەی ھەلی کاری زیاتر بۆ گەنجان بڕەخسێنرێت.
" ناکرێ شارێکی جوانی وەک سلێمانی دەروازەکەی بکرێ بە جەمەلۆن و مەخزەن، گۆیژە و شوێنە جوانەکانیشی بکرێتە باڵەخانە." شاناز ئیبراهیم ئهحمهد وای وت، لەبارەی کێشە داراییەکانی سلێمانیشەوە، شاناز ئیبراهیم ئهحمهد رایگهیاند: "لە کوردستان پارە بە یەکسانی دابەش ناکرێت."
ههر له لێدوانهكهیدا بۆ میدیاكان، كارگێڕی مهتهبی سیاسی یهكێتی جهختی لە پێویستیی ھاوکاری و پاڵپشتی بەڵێندەر و کۆمپانیاکان کردەوە و رایگەیاند: دەبێت لە ھەموو روویەکەوە پشتیوانی لە بەڵێندەران و وەبەرھێنەرانی ئەم سنوورە بکرێت، بۆئەوەی قەرەبووی زیانەکانی ساڵانی رابردوویان بکرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا: لە پیشانگاکەدا، ئاگاداری کێشەی خاوەن ھۆتێلەکان بووم، بەتایبەت لە رووی کرێی کارەباوە، وەک خۆیان باسی دەکەن ئەگەر ئەو گرفتەیان بۆ چارەسەر نەکرێت ٥٠ ھۆتێل لە سلێمانی دادەخرێ، بۆیە پێویستە ھاوکارییان بکرێت و کێشەکانیان چارەسەر بکرێت.
خولی پانزەهەمینی پیشانگای نێودەوڵەتی (DBX)ی سلێمانی بۆ گشت بوارەکان، بە چاودێری ھەردوو حکومەتی ناوەند و ھەرێم بەڕێوەدەچێت و زیاتر لە ١٧٠ کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی تیایدا بەشدارە و بۆماوەی شەش رۆژ بەردەوام دەبێت. کە بەسپۆنسەری دەزگای میدیایی کوردسات، کۆمپانیا ناوخۆیی و بیانییەکان شمەک و بەرھەم و خزمەتگوزارییەکانیان دەخەنەڕوو.