محەمەد حاجی مەحمود: داوا دەكات رێگای بدەن هێز بەرەو خانەقین بجوڵێنێت
  2022-10-12       753       

محەمەد حاجی مەحمود سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان داوا لە حكومەتی هەرێم دەكات، رێگەی بە حزبەكەی بدەن هێز بەرەو خانەقین بجوڵێنن، ئەوەش بەهۆی بەردەوامی پرۆسەی تەعریب كردن.

ئاوێنە: محەمەد حاجی مەحمود لە پەیامێكدا ئاماژەی بەوەداوە، لەگەڵ ئەو وەزعە خراپەی عیراقدا، هێشتا كوردیان لەبیر نەچووە، وەزیری نەوت و دادگا زەلیلەكانیان هەر رۆژە و هەڕەشە و كێشەیەك بۆ هەرێم دروست دەكەن، لە ناوچە دابڕاوەكانیش كورد لەسەر ماڵ و موڵكی باوباپیرانیان دەردەكەن، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا مردو و گۆڕستانەكانی كورد لەو ناوچانە لە زیندوەكانی نەتەوەكانی تر زیاترە، ئێستا ئەو پاڵەوانانە هاتونەتە خانەقین و هەڕەشە و گوڕەشە و سیاسەتی بە عەرەب كردن لە دژی كورد ئەنجام دەدەن.

رونیشیكردووەتەوە، سوپای عیراقی لە شەڕی عەرەب - ئیسرائیل زۆریان بەدیل گیران و رایان كرد، لە شەڕی نێوان ئێران - عیراق سەدان هەزاریان لە جەیشی عیراق بەدیل گرت، لە شەڕی كوێت هەزارانیان بە دیل گیران ئێستا خۆیان لەسەر خەڵكی بێ چەكی كورد تاقی ئەكەنەوە.

سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكرات داواشی كردووە، ئەگەر حكومەت ئیلتیزامی هەیە و ناتوانێت هێز بەكاربهێنێت، داوایان لێ دەكەن رێگا بە هێزەكانی پارتی سۆسیالیست بدەن لە ماوەی چەند كاتژمێرێكدا دەگەنە شاری خانەقین، شاری خەبات و شەهیدان و خۆڕاگری و رێگا نادەن بێگانە پۆستاڵی رەشیان لە خانەقینی ئازیز جێگیر ببێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×