2022-10-12   1443     
سه‌ركردایه‌تیه‌كى یه‌كێتى كه هاوكات لێپرسراوی مەڵبەندی خانەقینى ئه‌و حزبه‌شه هۆكارى دروستبونى كێشه‌كه‌ى خانه‌قین ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌فسه‌رى لایه‌نێكى كوردستانى ڕ‌اپۆرتێكى له‌دژى خانه‌قین بۆ به‌غدا ناردوه‌و به‌غداش ده‌ستیكردوه به‌لێكۆڵینه‌وه".
ئاوێنه: هێرش حەبیب ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی‌و هاوكات لێپرسراوی مەڵبەندی خانەقینى ئه‌و حزبه له‌لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕونكردنه‌وه‌یدا سه‌باره‌ت به‌ڕه‌وشى ئه‌منى خانه‌قین‌و دوایین چاره‌سه‌رى كێشه ئه‌منیه‌كان له‌نێوان هه‌رێم‌و به‌غدادا.
ئاشكرایكرد، "ڕاپۆرتێك له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رى لایه‌نێكى سیاسیى كورى بۆ به‌غدا نێردراوه، دواى ئه‌و ڕاپۆرته له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى ئۆپه‌راسیۆنى عێراقه‌وه بڕیارێك ده‌رچوه به‌وه‌ى پێویسته لێكۆڵینه‌وه له‌و ڕاپۆرته‌و ڕاستیه‌كانى بكرێت".
وتیشى:"ئه‌وه‌بوو دوو لیژنه‌ى باڵاى ئه‌منى عێراق هاتنه خانه‌قین‌و ڕاستى‌و دروستى ڕاپۆرته‌كه‌یان بۆ ڕونبۆوه‌و بۆیان ده‌ركه‌وت، هیچكام له‌وانه‌ى له‌ناو ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ى پێكراوه، ڕاست نییه، سه‌ربارى ئه‌وه‌ش ئێمه له‌هه‌وڵى ته‌واوداین وه‌ك سه‌رۆكى یه‌كێتى‌و سه‌رۆك كۆمار‌و مه‌كته‌بى سیاسیی یه‌كێتیش له‌هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشه‌یه‌داین‌و تاڕاده‌یه‌ك گه‌یشتوینه‌ته چاره‌سه‌رێكى باش‌و به‌ره‌و چاره‌سه‌رى ته‌واو ده‌چین".
نیگه‌رانى حزبه‌كه‌شى نیشاندا له‌و ڕوه‌وه‌و وتى:"به‌داخه‌وه بۆ لایه‌نێكى سیاسیى كوردستان كه كێشه‌مان بۆ دروستده‌كات له‌م ناوچه‌یه‌و له‌لایه‌كى تریشه‌وه ده‌یه‌وێت خۆى وه‌كو پاڵه‌وانى قه‌ومى نیشانبدات له‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵكدا".
ئه‌وه‌شى وت:"له‌وه‌ڵامدا پێیان ده‌ڵێین یه‌كده‌ستى كورد پێویسته، ناكرێت به‌هۆى كێشه‌و ناكۆكیه سیاسییه‌كانه‌وه كێشه‌ى زیاتر بۆ یهكترو بۆ ناوچه‌كه دروستبكه‌ین، به‌داخه‌وه دواى ئه‌م كێشه‌یه بۆمان ده‌ركه‌وت هه‌ندێك لایه‌نى كوردى ڕاستگۆنین له‌یه‌كده‌ستى‌و هه‌ماهه‌نگى یهكترو ده‌یانه‌وێت به‌دروستكردنى كێشه‌یه‌ك، كێشه بنه‌ڕه‌تیه‌كه له‌بیرى خه‌ڵكى ببه‌نه‌وه".
دڵنیایی به‌خه‌ڵكى خانه‌قین ده‌دات‌و ده‌ڵێت:"هه‌موو شتێك له‌ژێر كۆنترۆڵدایه‌و ئه‌و كێشه‌یه‌شى هه‌بوو به‌ره‌و چاره‌سه‌رى یه‌كجاریی ده‌چێت‌و ئه‌و هێزه‌شى له‌ناو خانه‌قین بڵاوه‌ى پێكراوه، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به‌و كێشه‌یه‌ى هێزه كوردستانیه‌كانه‌وه نییه، به‌و لایه‌نه سیاسییه‌ش ده‌ڵێم كه هه‌وڵى دروستكردنى ئاژاوه ده‌دات له‌خانه‌قین، خه‌یاڵتان خاوه‌و هیچ مه‌ترسیه‌كیش له‌سه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌ى نییه".
به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كانى شارپرێس، شه‌وى 10ى ئه‌م مانگه هێزێكی زۆری حه‌شدی شه‌عبی به‌چه‌كی قورس‌و سوكه‌وه چۆته شاری خانه‌قین‌و به‌زۆربه‌ى گه‌ڕه‌كه‌كانى ئه‌وشاره‌دا بڵاوه‌یان پێكراوه، بۆ ئه‌وه‌ش به‌رپرسه‌كه‌ى یه‌كێتى باس له‌وه‌ده‌كات، "هاتنى ئه‌و هێزه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به‌م كێشه‌یه‌ى ئێمه‌وه نییه‌و ئه‌و بابه‌ته چاره‌سه‌رى كێشه‌یه‌ك بوو له‌نێوان سوپا‌و حه‌شدى شه‌عبیدا".
ڕۆژی شه‌ممه‌ى ڕابردوش به‌نوسراوی عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق، بڕیاردرا سه‌رجه‌م هێزه سه‌ربازییه كوردییه‌كان خانه‌قین چۆڵبكه‌ن‌و بچنه ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه.