نەوەی نوێ دژی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵای یاسایی تۆمارکرد
  2022-10-12       367       

فراکسیۆنی نەوەی نوێ دژ درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان، لە دادگای فیدڕاڵی عێراق سکاڵای یاسایی لەسەر سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم تۆمارکرد.

ئاوێنە: پاش ئەوەی لە دانیشتنی کۆتاییدا، پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی دووەمی بۆ پێشنیازەیاسای درێژکردنەوەی تەمەنی کابینەی نۆیەم واتە ئەم کابینەیەی پەرلەمان کرد. نەوەی نوێ ناڕەزایەتی خۆی دەربڕی و بە پێچەوانەی یاسا ناوی هێنا.

ئەمڕۆش لە دادگای فیدڕاڵی عێراق فراکسیۆنی نەوەی نوێ سکاڵای یاسایی لەسەر سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم تۆمارکرد دژی درێژکردنەوەی تەمەنی ئەم کابینەیە.

لە ماوەی رابردوودا نەوەی نوێ رایگەیاندبوو، کە درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان نایاساییە و مژدە مەحمود پەرلەمانتاری نەوەی نوێ رایگەیاند، "ئەو موچەیەی دوای ئەو وادەیە بدرێتە پەرلەمانتاران حەرامە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×