عه‌بدولحسێن حه‌نین، راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری وزه، پێشنیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی نه‌وت و كاره‌با و دامه‌زراندنی وه‌زاره‌تی وزه‌ی كرد و رایگه‌یاند، "قسه‌كردن له‌سه‌ر چاكسازی ده‌بێت به گرتنه‌به‌ری چه‌ند هه‌نگاوێكی واقیعی و بوێرانه بێت".
ئاوێنه: عه‌بدولحسێن حه‌نین له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "زۆر گرنگه هه‌ردو وه‌زاره‌ته‌كانی نه‌وت و كاره‌با هه‌ڵبوه‌شێندرێنه‌وه و وه‌زاره‌تی وزه دابمه‌زرێنین به یاسایه‌كی كاتی یاخود په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه هاوسه‌نگ بێت به یاسای وه‌زاره‌ت تا دواتر یاسای بۆ ده‌ربكرێت، به‌جۆرێكیش بێت وه‌زاره‌تی وزه بتوانێت له بری وه‌زاره‌تی نه‌وت كۆمپانیای نیشتمانی نه‌وت و له‌بری وه‌زاره‌تی كاره‌باش كۆمپانیای نیشتمانی كاره‌با دابمه‌زرێنێت، هه‌روه‌ها له‌بری كۆمپانیای غاز ده‌سته‌ی وزه‌ی ناوه‌كی دابمه‌زرێنێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ده‌توانین سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی وزه دابمه‌زرێنین، كه دامه‌زراوه‌یه‌كی نوێیه به ستانداردی نێوده‌وڵه‌تی و تایبه‌تمه‌نده له هه‌مو شتێك كه په‌ره به كه‌رتی وزه ده‌دات له عێراقدا، له‌نێویاندا بازاڕی وزه‌ی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی".
قسه‌كردن له‌سه‌ر چاكسازی ده‌بێت به گرتنه‌به‌ری چه‌ند هه‌نگاوێكی واقیعی و بوێرانه بێت
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "قسه‌كردن له‌سه‌ر چاكسازی ده‌بێت به گرتنه‌به‌ری چه‌ند هه‌نگاوێكی واقیعی و بوێرانه بێت كه تیایدا گوێ له كه‌سانی سودمه‌ند و دو دڵ ناگیرێت، هیچ دۆسێیه‌ك له عێراقدا نییه كه چاكسازی تێدا بكرێت باشتربێت له كه‌رتی وزه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستاش هه‌یه 95%ی داهاتی عێراق پێكده‌هێنێت".
عه‌بدولحسێن حه‌نین باسی له‌وه‌شكرد، "دودڵی له چاكسازی له‌كه‌رتی وزه و ڕازیبون به قسه‌كردن و كات به‌سه‌ربردن له سیمینار و كۆنفڕانسه‌كاندا مانای به‌فیڕۆدانی زیاتر و له‌ده‌ستدانی ده‌رفه‌ته‌كانه".