له‌كۆمیسیۆنى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى هه‌رێم ناكۆكى له‌باره‌ى پڕكردنه‌وه‌ى شوێنى په‌رله‌مانتاره ده‌ستله‌كاركێشراوه‌كان دروست ده‌بێت.
ئاوێنه: ئیسماعیل خورماڵى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى كۆمیسیارانى هه‌رێم ڕایگه‌یاند، ماوه‌ى یاسايى په‌رله‌مان كۆتایی دێت و خۆیان ته‌مه‌نى خۆیان درێژ كردۆته‌وه، ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش به‌راى یاساناسان ناته‌ندروست و نایاساییه.
خورماڵى ده‌پرسێت، ئایا هیچ ده‌ق و بڕگه‌یه‌ك هه‌یه ڕێگه‌بدات له‌وماوه‌یه‌دا كه‌ته‌مه‌نى یاسایی په‌رله‌مان ته‌واوبوه هیچ په‌رله‌مانتارێك ده‌ست به‌كاربێت و سوێ،دى یاسایی بخوات؟
كۆمیسیاره‌كه‌ى هه‌رێم هێما بۆئه‌وه‌ش ده‌كات كه ئه‌م پرۆسه‌یه رێى تێناچێت و نایاساییه.
هه‌ر ئه‌مرۆ وته‌بێژى كۆمیسیۆنى هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى ده‌ست له‌كارده‌كێشنه‌وه ئه‌گه‌رهیچ كه‌س له لیسته‌كه‌یان ئاماده‌نه‌بێت شوێنیان پڕبكاته‌وه ئه‌وا پالێوراوى لیسته‌كانى تر شوێنه‌كانیان پڕده‌كه‌نه‌وه.
هه‌موو ئه‌م ڕونكردنه‌وانه‌ى كۆمیسیاران له‌كاتێكدایه كه خودى كۆمیسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمیش ماوه‌ى یاساییان ته‌واو بوه.