ئەو کەسەی لە خۆیەوە تەقەی لە خەڵک دەکرد لەلایەن پۆلیسی هەولێر دەستگیرکرا
  2022-10-14       487       


پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی کەسێکی ڕاگەیاند کە هەڕەشەی کوشتنی لە دراوسێکەیان کردبوو و چەند جارێکیش تەقەی لە خەڵک کردووە.  

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا (14ی تشرینی یەکەمی 2022) دەڵیت، "بەشی پۆلیسی دەشتی هەولێر تۆمەتبارێکیان بەناوی (ا. ح. ح) دەستگیر کرد کە بەپێی ماددە 431 لە یاسای سزادان فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو."  

دەشڵێـ، "تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، کە هەڕەشەی کوشتنی لە دراوسێکانی و هاووڵاتیان دەکرد و چەند جارێک بێ هۆکار تەقەی لە خەڵک و کۆڵانەکەیان کردبوو، لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر چەکێکی جۆری (کلاشنکۆف) و مەخزەنێک و ژمارەیەک فیشەکی زیندوودا گیرا، بۆیە بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی هەمان ئەو ماددە یاساییەی سەرەوە ڕاگیرا".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×