ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی: بۆ هەڵبژاردنی لەتیف ڕەشید هەماهەنگی لەگەڵ یەکێتی هەبوە
  2022-10-15       981       

ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی دەڵێت، بەرلە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق لەسەر ئەو پرسە هەماهەنگی لەنێوان یەکێتی و پارتیدا هەبوەو کشاندنەوەی كاندیدەكەی پارتی پەیوەندی بەو لێکتێگەیشتنەوە هەبوە کە لەنێوان هەردولادا هەبوە.

ئاوێنە: چنار سەعد عەبدوڵا، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە روداوی راگەیاند "بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار جۆرێک لە هەماهەنگی و رێککەوتن لەنێوان یەکێتی و پارتیدا هەبوە، بونی هەماهەنگی و رێککەوتن لەنێوان یەکێتی و پارتی نیشانەی بەهێزیی هەردو حیزبە."

وتیشی، ئەگەر هەماهەنگی لەنێوان یەکێتی و پارتی نەبوایە، ئەوا یەکێتی دو كاندیدی نەدەبو بۆ پۆستی سەرۆککۆمار.

لەبارەی ئەو وتانەی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەكێتیی نیشتمانی کوردستان کە لە دوای پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق رایگەیاند"كاندیدەكانی پارتیمان شکاند"، ئەندامەکەی سەرکردایەتیی پارتی وتی، لێدوانەکەی سەرۆکی یەکێتی "کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەردولاو هەردو حیزب لە هەرێمی کوردستان هاوبەشن لە حوکمڕانیدا، بەڵام گرنگە ئەوەی رویدا لە دوێنێدا بەجێبهێڵرێت و کاریگەری لەسەر یەکڕیزیی کورد لە بەغدا نەبێت و دەبێت هەمو حیزبەکان لە بەغدا بە یەک هێڵی گشتی کاربکەن کە ئەویش بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان بێت."

چنار سەعد عەبدوڵا وتیشی"پێویستە لایەنە کوردستانییەکان لە بەغدا کار لەسەر پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەکی کوردستانی بکەن لە پەرلەمانی عێراق بۆ ئەوەی لەسەر زۆرینەی پرسەکان هاودەنگبن، هەرێمی کوردستان و پارتی ئامادەی هەمو پشتیوانییەکی سەرۆککۆماری نوێی عێراقەو دەخوازن پێکەوە کاربکەن بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی هەرێمی کوردستان."

زۆرترین بینراو
بەهۆی جلە كوردییەكانییەوە، سەرۆكی یانەی دهۆك لە ئامەد لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی توركیاوە دەستگیركرا
مەلا بەختیار: مەترسی هەرە گەورە ئەوەیە كە یەكێتی و پارتی لەناو دەوڵەتانی ئیقلیمیدا سەرەتاتكێیانە
دوای شەش مانگ لە كوژرانی، سزای لەسێدارەدان بۆ ژن و برایەكی كارمەندێكی ئاسایشی بەردەڕەش دەرچو
مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران دوادەکەوێت
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا یاسای ژینا (مەهسا)ی پەسەندکرد
رۆژهه‌ڵاتی كوردستان؛ وانەبێژێکی دیکەی زمانی کوردی 11 ساڵ زیندانی ده‌كرێت
مه‌ریوان قه‌ره‌نی‌: ناكرێ رێككه‌وتنه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و عێراق له‌باره‌ی مووچه‌ بكرێته‌ قوربانیی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندێك لایه‌ن
پلاسخارت لە "گەندەڵی لەناو فەرمانبەرەکانیدا" خۆی دەرباز دەکات؛ داوای لێکۆڵینەوە ده‌كرێت
کۆمسیۆن ژمارەی بنکەو ناوەندەکانی دەنگدانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەندکرد
راوێژكاری سەربازیی سەرۆكی هەرێم ئەگەری روبەڕوبونەوەی عێراق لەگەڵ پە*كە*كە لە قەندیل بەدور دەزانێت
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×