لە سلێمانی سێ كەس لەسەر هێرشكردنە سەر هاوڵاتییەك دەستگیركران
  2022-10-15       530       

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی رزگاری سێ‌ تۆمەتباریان دەستگیركرد كە هێرشیان كردبوە سەر هاوڵاتییەك و برینداریان كردبو .

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە هێرشی كراوەتەسەرو تەقەی لێكراوەو برینداربوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردو دوای گەڕان و بەواداچونەكان توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی ڕزگارییەوە تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو چەكەدا كە بە تۆمەتباران بوە ."

ئەوەشی خستۆتەڕو، لەئێستادا تۆمەتباران (ز. غ. م. لەدایكبوی 1991)، (ش. ب. ن. لەدایكبوی 1990) و (ب. ن. ع. لەدایكبوی 1967) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 405-31 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×