كەشناسی هەرێم: نمەباران دەبێت و پلەكانی گەرماش بەرزدەبنەوە
  2022-10-15       386       

كەشناسی هەرێم پێشبینی دەكات ئەمڕۆ (شەممە) لەكاتەكانی شەودا ئاسمان بگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری نمەباران لە ناوچە شاخاوییە سنورییەكاندا، هاوكات پلەكانی گەرماش بەرزببنەوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان پەڵە هەورو نیمچە هەور دەبێت، لە کاتەکانی شەودا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاوییە سنوریبەکان.

بەپێی قسەی كەشاسی هەرێم، ئەمڕۆ پلەكانی گەرما بەرزتر دەبن لە چاو تۆماركراوەكانی دوێنێ.

كەشناسی پێشبینی كردوە، ئەمڕۆ بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بەم شێوەیە بن: ھەولێر: 34، سلێمانی: 32، دھۆک: 33، کەرکوک: 36، ھەڵەبجە: 35، سۆران: 32، گەرمیان: 38 پلە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، سبەی یەكشەممە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرماش بە یەك پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ بەرزدەبنەوە.

كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 35، سلێمانی: 34، دھۆک: 34، کەرکوک: 37، ھەڵەبجە: 36، سۆران: 33، گەرمیان: 39 پلە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×