‎بافڵ تاڵەبانی بۆ تیمی پارێزەرانی خۆی: كاربكەن بۆ ئازادكردنی دو رۆژنامەنوسەكەی بوار
  2022-10-15       899       

نوسینگەی ‎رۆژنامەوانیی بافڵ تاڵەبانی، رایگەیاند، سەرۆكی یەكێتی، تیمی پارێزەرانی تایبەتی خۆی راسپاردوە كار بۆ ئازادكردنی دو رۆژنامەنوسەكەی دەزگای میدیای بوار بكەن بەكەفالەت تا ئەو كاتەی دادگا بڕیاری خۆی دەدات.

ئاوێنە: نوسینگەی رۆژنامەوانیی بافڵ تاڵەبانی، ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، تیمی پارێزەرانی تایبەتی خۆی راسپاردوە لەچوارچێوەی یاسا بەرکارەکان کار بۆ ئازادکردنی هەردو رۆژنامەنوس ئیبراهیم عەلی و سەرتیپ وەیسی بکەن بەکەفالەت تاوەکو ئەوکاتەی دۆسیەکە رێڕەوی یاسایی خۆی وەردەگرێت و دادگا بڕیاری خۆی دەدات."

بەپێی راگەیەندراوەكە، بافڵ تاڵەبانی رایگەیاندوە، "سلێمانی شوێنێک نییە بۆ زیندانیکردن و ئازاردانی رۆژنامەنوس و نوسەران، بەڵکو پایتەختی رۆشنبیری جێگەیەکە بۆ رێزگرتن لە رەخنەو ئازادییەکانی رۆژنامەنوسان و خاوەن قەڵەمە ئازاو بوێرەکان."

دەقی راگەیەندراوەكە:

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، تیمی پارێزەرانی تایبەتی خۆی راسپاردوە لەچوارچێوەی یاسا بەرکارەکان کار بۆ ئازادکردنی هەردوو رۆژنامەنووس ئیبراهیم عەلی و سەرتیپ وەیسی بکەن بە کەفالەت تاوەکو ئەوکاتەی دۆسیەکە رێڕەوی یاسایی خۆی وەردەگرێت و دادگا بڕیاری خۆی دەدات.

‎ھاوکات سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاندوە، سلێمانی شوێنێک نییە بۆ زیندانیکردن و ئازاردانی رۆژنامەنوس و نوسەران، بەڵکو پایتەختی رۆشنبیری جێگەیەکە بۆ رێزگرتن لە رەخنەو ئازادییەکانی رۆژنامەنوسان و خاوەن قەڵەمە ئازاو بوێرەکان.

‎نوسینگەی رۆژنامەوانیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

‎١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×