وەزیری خوێندنی باڵاو بەڕێوەبەری گشتی بانکی ناوەندی هەرێم لەسلێمانی كۆبونهوهو بڕیاریاندا لەسبەینێوە پاڵپشتی دارایی قوتابییان بۆ مانگی حوزەیران، خەرجبکرێت.
ئاوێنه: بهگوێرهی ڕاگهیهنراوی وهزارهتی خوێندنی باڵاو توێژینهوهی زانستی، بەمەبەستی تاوتوێکردنی شایستە داراییەکانی مامۆستایانی زانکۆ، فەرمانبەران، (خوێندکاران و قوتابییان) و خەرجکردنی لەکاتی خۆیدا، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی بانکی ناوەندی هەرێم لەسلێمانی کۆبوهوه.
ئاماژه بۆ ئهوهش كراوه، بڕیاردرا سبهی یهكشەممە پاڵپشتی دارایی قوتابییان بۆ ئەو زانکۆیانە خەرجبکرێت، کە تا ئێستا پاڵپشتی دارایی مانگی حوزەیرانیان بۆ خەرج نەکراوە.