ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی گرێدا‌و بڕیاریدا چاره‌نوسی فڕاكسیۆنه‌كه‌ی له‌په‌ڕله‌مانی كوردستان له‌كۆبونه‌وه‌ی گشتیی‌دا یه‌كلا بكاته‌وه كه له‌چه‌ند ڕۆژی ئاینده‌دا به‌ڕێوه ده‌چێ.
ئاوێنه: له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه له‌شاری سلێمانیی‌و به‌سه‌رپه‌رشتی عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی به‌ڕێوه‌چو، تایبه‌ت به‌پرسی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی ڕایگه‌یاند، "كۆمه‌ڵ به‌رده‌وام نه‌یاری ئه‌وه بووه ماوه‌ی یاسایی په‌ڕله‌مان درێژ بكرێته‌وه‌و كاری بۆ ئه‌وه‌ش كردوه هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێن".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، "به‌ڵام به‌داخه‌وه لایه‌نه‌كانی ده‌سته‌ڵات كه به‌رپرسیار بوون له هه‌نگاونان بۆ ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆی، به مه‌به‌ست خه‌مساردییان كردووه‌و ئاماده‌كارییان نه‌كرد، گه‌یشت به‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان درێژ بكه‌نه‌وه."
هه‌ر له‌وباره‌وه، "ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی به‌تێروته‌سه‌لی پرسی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌ڕله‌مان‌و هه‌ڵوێستی خۆی خسته به‌ر باس‌و لێكۆڵینه‌وه‌و گه‌یشت به‌و بڕیاره‌ی ئه‌و پرسه گرینگه له ده‌سته‌ڵاتی كۆبوونه‌وه‌ی گشتییه‌و به‌پێی په‌یڕەوی نێوخۆ پرسێكی چاره‌نووسسازه‌و ده‌بێ له كۆبوونه‌وه‌ی گشتیی بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر بدرێ، كه له ڕۆژانی ئاینده‌دا ئه‌نجامده‌درێت."